سەرەکی

حوسییەکان بە دەیان مووشەک و درۆن هێرشیان کردە سەر بنکەی ئاسمانیی مەلیک خالید
یەحیا سەریع، وتەبێژی حوسییەکانی یەمەن ڕایگەیاند، هێرشێکی بەرفراوانیان بە مووشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر بنکەی ئاسمانیی مەلیک خالید لە شاری خەمیس موشەیتی عەرەبستانی سعودییە ئەنجام داوە.
وتەبێژی سەربازیی حوسییەکانی یەمەن، یەحیا سەریع ڕایگەیاند کە بە دەیان مووشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) هێرشێکی بەرفراوانیان کردووەتە سەر بنکەی ئاسمانیی مەلیک خالید لە شاری خەمیس موشەیتی عەرەبستانی سعودییە.
وتەبێژەکە ئاماژەی بەوە دا کە هێرشەکە هۆڵی فڕۆکە جەنگییەکان، سیستمەکانی ڕادار، سەکۆکانی نیشتنەوە و کۆگاکانی تەقەمەنیی بنکەکەی گرتووەتەوە، ئامانجەکان بە وردی و ڕاستەوخۆ پێکێنراون و زیانێکی گەورە بەر بنکەکە کەوت