PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی کوردستان
کوردستان

ئیلهام ئەحمەد: گروپە چەکدارەکان ڕێگری لە گەڕانەوەی خێزانەکانی عەفرین دەکەن
سیاسەتمەداری کورد ئیلهام ئەحمەد ڕایگەیاند، بوونی گروپە چەکدارەکان لە عەفرین ڕێگرە لەبەردەم گەڕانەوەی ئەو خەڵکەی ئاوارە بوون بۆ سەر زێدی خۆیان.

ئیلهام ئەحمەد: گروپە چەکدارەکان ڕێگری لە گەڕانەوەی خێزانەکانی عەفرین دەکەن

سیاسەتمەداری کورد ئیلهام ئەحمەد ڕایگەیاند، بوونی گروپە چەکدارەکان لە عەفرین ڕێگرە لەبەردەم گەڕانەوەی ئەو خەڵکەی ئاوارە بوون بۆ سەر زێدی خۆیان.

ئیلهام ئەحمەد، سیاسەتمەداری کورد ڕایگەیاند کە بەردەوامبوونی بوونی گروپە چەکدارەکان لە عەفرین، گەورەترین بەربەستە لەبەردەم گەڕانەوەی ئەو خەڵکەی ئاوارە بوون بۆ سەر زێدی ڕەسەنی خۆیان.

ئەحمەد جەختی لەوە کردەوە کە لە ناوچەکە و گوندەکاندا پێشێلکاری گەورەی مافەکانی مرۆڤ ڕوودەدات، دەست بەسەر ماڵ و زەوییە کشتوکاڵییەکانی هاووڵاتیانی مەدەنی دا دەگیرێت، بەرهەمی زەیتوون بە تاڵان دەبرێت، باجی نایاسایی بەسەر خەڵکدا دەسەپێنرێت و گوشارێکی زۆر لەسەر دانیشتووان هەیە.

ئەحمەد ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەوانەی دەست بەسەر موڵک و ماڵدا دەگرن، ڕێگری لە مافی گەڕانەوەی ئاوارەکان دەکەن و وتیشی، هەندێک لەو کەسانەی توانیویانە بگەڕێنەوە، بەهۆی ئەوەی نەیانتوانیوە لە ماڵەکانی خۆیان نیشتەجێ ببن، ناچار بوون بە کرێ لە شوێنی تر بمێننەوە.

لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی دیمەشق و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، بەشێک لە ئاوارەکانی عەفرین توانیویانە بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، بەڵام ئەوەش خراوەتە ڕوو کە هێشتا ڕێگری لە گەڕانەوەی بەشێکی زۆری دیکەیان دەکرێت.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار