
دادگای باڵای ئیداریی تورکیا تانەکەی ئیمامۆغلوی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی بڕوانامەکەی ڕەت کردەوە
دەستەی هەشتەمی دادگای باڵای ئیداریی تورکیا، ئەو تانەیەی ڕەت کردەوە کە ئەکرەم ئیمامۆغلو لە دژی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی بڕوانامەکەی پێشکەشی کردبوو و بەمەش بڕیارەکە بوو بە کۆتایی.
دەستەی هەشتەمی دادگای باڵای ئیداریی تورکیا، تانەی پارێزەرانی سەرۆکی شارەوانیی گەورەی ئەستەنبوڵ ئەکرەم ئیمامۆغلوی لە دژی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی بڕوانامەکەی ڕەت کردەوە و بڕیاری دادگاکانی خوارەوەی پەسەند کرد.
بڕیاری زانکۆی ئەستەنبوڵ بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕوانامەکە، سەرەتا لەلایەن دادگای کارگێڕیی پێنجەمی ئەستەنبوڵەوە ڕەت کرابووەوە، دواتر دادگای کارگێڕیی ناوچەیی ئەستەنبوڵیش تانەکەی ڕەت کردبووەوە.
پارێزەرانی ئیمامۆغلو بڕیارەکەی دادگای کارگێڕیی ناوچەییان بۆ پێداچوونەوە بردە دادگای باڵای ئیداری؛ بە ڕەتکردنەوەی لەلایەن دادگای باڵاوە، بڕیاری زانکۆکە بۆ گواستنەوەی خوێندکار و هەڵوەشاندنەوەی بڕوانامەکە بوو بە بڕیارێکی کۆتایی.
سەرچاوە: Rûdaw