
سەرۆکوەزیرانی عێراق زەیدی سەردانێکی فەرمی بۆ ئەمریکا دەکات و لەگەڵ ترەمپ کۆدەبێتەوە
سەرۆکوەزیرانی عێراق عەلی فالح زەیدی هەفتەی داهاتوو گەشت بۆ ئەمریکا دەکات بۆ بەشداریکردن لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆبوونەوە لەگەڵ چەندین سەرکردە لەوانە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا.
وتەبێژی حکومەتی عێراق حەیدەر عەبودی، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ ڕایگەیاند، سەرۆکوەزیران عەلی فالح زەیدی هەفتەی داهاتوو سەردانێکی فەرمی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات بە مەبەستی بەشداریکردن لە دانیشتنەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و پێشکەشکردنی وتاری فەرمی لەلایەن عێراقەوە.
عەبودی ئاماژەی بەوەش کرد، بەرنامەی سەردانەکەی زەیدی کۆبوونەوەی دووقۆڵی لەگەڵ سەرۆکی دەوڵەت و حکومەتەکان لەخۆدەگرێت کە لە پێشەنگیاندا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکایە، هەروەها سەرۆکوەزیران بەشداری لە کۆبوونەوەیەکدا دەکات کە لەلایەن ژووری بازرگانیی ئەمریکاوە ڕێکخراوە بە مەبەستی بەهێزکردنی هاوکاریی بازرگانی و ئابووریی نێوان هەردوو وڵات.
وتەبێژەکە جەختیشی لەوە کردەوە کە ڕێکەوتی ٣٠ی ئەیلوول دەبێتە "قۆناغێکی گرنگی سەروەری" و ئەم پرۆسەیە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەباتە قۆناغی هاوکاریی ئابووریی درێژخایەنەوە.
سەرچاوە: Kurdistan24