PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی ئابووری
ئابووری

لە ڕەشنووسی بودجەی ٢٠٢٧ی عێراقدا نرخی فەرمیی دۆلار ١٥٠ هەزار دینارە و لە بازاڕی ئازاددا ١٦٠ هەزارە
حکومەتی عێراق لە ڕەشنووسی بودجەی ٢٠٢٧دا نرخی ١٠٠ دۆلاری بە ١٥٠ هەزار دینار دیاری کردووە، لە کاتێکدا لە بازاڕی ئازاددا نرخەکەی بۆ ١٦٠ هەزار دینار بەرز بووەتەوە.

حکومەتی عێراق لە ڕەشنووسی بودجەی ساڵی ٢٠٢٧دا کە هێشتا نەدراوەتە پەرلەمان، نرخی فەرمیی دۆلاری بۆ هر ١٠٠ دۆلارێک بە ١٥٠ هەزار دینار دیاری کردووە. لە بازاڕی ئازادی دراویشدا نرخی ١٠٠ دۆلار لە ١٦٠ هەزار دینار ننزیک بووەتەوە.

ڕاگەیەندراوە کە کۆی گشتیی بودجەکە لە پێشنیازەکەدا ٢١٨ تریلیۆن دینارە و بەپێی ئەم نرخە، بڕی بودجەکە لە ١٤٥ ملیار دۆلاری ئەمریکی تێپەڕ دەکات. بەپێی نرخی پێشوو کە ١٣٢ هەزار دینار بوو، بودجەکە لە ئاستی ١٦٦ ملیار دۆلاردا دەبوو.

پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیدا بە ٪١٢.٦٧ دیاری کراوە و دوای دەرکردنی خەرجییە سیادییەکان، بڕیارە ١٣ تریلیۆن دینار بۆ هەرێم تەرخان بکرێت؛ ئەم ڕێژەیەش لە پشکی ساڵی ٢٠٢٣ش کەمتری بەردەکەوێت.

بە مەبەستی تاوتوێکردنی ڕەشنووسی بودجە و شایستە داراییەکان، ڕۆژی چوارشەممە شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات. وە هەروەها لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بەیانی فالح ئەلساری وەزیری دارایی بۆ کۆبوونەوە بانگهێشت دەکات تا بابەتەکە بباتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار