PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی ئابووری
ئابووری

پۆلیسی وزەی عێراق بۆرییە نەوتییەکانی جرف سەخەر دەپارێزێت
عەلی فالح زەیدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بڕیاریدا ئەرکی پاراستنی بۆرییە نەوتییەکانی ناوچەی جرف سەخەر ڕادەستی پۆلیسی وزە بکات.

پۆلیسی وزەی عێراق بۆرییە نەوتییەکانی جرف سەخەر دەپارێزێت

عەلی فالح زەیدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بڕیاریدا ئەرکی پاراستنی بۆرییە نەوتییەکانی ناوچەی جرف سەخەر ڕادەستی پۆلیسی وزە بکات.

عەلی فالح زەیدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای چاکسازی کەرتی ئەمنیی کرد. لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ستراتیژی چاکسازی ئاسایشی نیشتمانی و ڕادەستکردنی دۆسیەی ئەمنی بە وەزارەتی ناوخۆ کرا.

لیژنەکە بڕیاریدا ئەرکی پاراستنی بۆرییە نەوتییەکانی ناحیەی جرف سەخەر ڕادەستی پۆلیسی وزە بکرێت و ئەو هێزەی ئێستا لە ناوچەکەدایە، بە هێزێکی دیکە بگۆڕدرێت کە لەلایەن فەرماندەی گشتییەوە دیاری دەکرێت. هەروەها پەسەندکرا کە لێکۆڵینەوەکان لەبارەی پێشێلکارییەکان بەرامبەر بۆرییە نەوتییەکان ڕەوانەی دادگا بکرێن.

هەروەها فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە نووسراوێکی فەرمیدا بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشنیاریکرد، کۆنترۆڵکردنی ناوچەی جرف سەخەر ڕادەستی لیواکانی ٧٢ و ٧٩ و هێزە تایبەتەکانی حەشدی شەعبی یان فەوجی ئۆپەراسیۆنەکان بکرێت، پاراستنی بۆرییە نەوتییەکانیش لە ئەستۆی پۆلیسی وزەدا بێت.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار