PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

هێڵی ئاسمانیی عێراق لە ١٤ی تشرینی دووەمەوە هەفتانە دوو گەشت بۆ پەکین دەستپێدەکات
هێڵی ئاسمانیی عێراق لە ١٤ی تشرینی دووەمەوە بە هێڵی بەغدا-بەسرە-پەکین، هەفتانە دوو گەشتی ڕاستەوخۆ دەستپێدەکات.

هێڵی ئاسمانیی عێراق لە ١٤ی تشرینی دووەمەوە هەفتانە دوو گەشت بۆ پەکین دەستپێدەکات

هێڵی ئاسمانیی عێراق لە ١٤ی تشرینی دووەمەوە بە هێڵی بەغدا-بەسرە-پەکین، هەفتانە دوو گەشتی ڕاستەوخۆ دەستپێدەکات.

کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراق ڕایگەیاند، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا گەشتە ڕاستەوخۆکانی بۆ پەکینی پایتەختی چین دەستپێدەکاتەوە. مستەفا تالیب، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە لە ڕاگەیەندراوێکدا لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ ئاماژەی بەوە کرد، لە ١٤ی تشرینی دووەمەوە گەشتەکان لەسەر هێڵی بەغدا-بەسرە-پەکین دەستپێدەکەنەوە.

گەشتەکان هەفتانە دوو جار ئەنجام دەدرێن؛ گەشتەکانی چوون لە ڕۆژانی سێشەممە و شەممە، گەشتەکانی گەڕانەوەش لە ڕۆژانی یەکشەممە و چوارشەممە دەبن.

تالیب وتی، ئەم هەنگاوە بە ئامانجی فراوانکردنی تۆڕی گەشتە نێودەوڵەتییەکانی عێراق و کردنەوەی هێڵی ئاسمانیی نوێیە کە گرنگیی ئابووری و بازرگانییان هەیە، هەروەها بە ڕاسپاردەی وەهب حەسەنی، وەزیری گواستنەوەی عێراق جێبەجێ دەکرێت. پێشبینی دەکرێت گەشتە ڕاستەوخۆکان بۆ پەکین ئاسانکارییەکی زۆر بۆ پەیوەندییە بازرگانی و وەبەرهێنانەکانی نێوان هەردوو وڵات دابین بکات.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار