
حیزبوڵڵای عێراق بە توندی ڕەخنەی لەو کۆمپانیایانە گرت کە پابەندی سزاکانی ئەمریکان بۆ سەر ئێران
کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق سەرزەنشتی ئەو کۆمپانیا عێراقییانەی کرد کە پابەندی سزاکانی ئەمریکان بۆ سەر ئێران و داوای کرد بۆ شکاندنی گەمارۆکە کالا و بەرهەمی ئێرانی بکڕدرێن.
کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی سێپتەمبەر لە بەیاننامەیەکی نووسراودا، بە توندی ڕەخنەی لەو کۆمپانیا و دامەزراوە عێراقییانە گرت کە پابەندی سزاکانی ئەمریکان بۆ سەر ئێران. گرووپەکە ڕایگەیاند کە ئەم کۆمپانیایانە "لە پێناو بەرژەوەندیی بچووکدا ڕازی بوون بە جێبەجێکردنی بڕیارە ناڕەواکانی ئەمریکا" و بە "بێ شەرەف" وەسفی کردن.
لە بەیاننامەکەدا هاتوو کە گەمارۆی ئیدارەی واشنتۆن بۆ سەر گەلی ئێران "درێژکراوەی هەوڵە مێژووییەکانە بۆ شکاندنی ئیرادەی گەلانی موسڵمان" و بانگەشەی ئەوە کراوە کە ئەمریکا دوای شکستی لە بوار سەربازیدا، پەنای بۆ "چەکی پیسی برسی کردنی خەڵک" بردووە.
حیزبوڵڵای عێراق داوای لە خەڵکی عێراق کرد کە بە کڕینی کەلوپەلی ئێرانی گەمارۆکە بشکێنن و ئاڕاستەی مەرجەعە ئایینییەکانی شیعی کرد و پرسیاری کرد: "حوکمی شرعی چییە بۆ هاوکاریکردنی دوژمنان بۆ گەمارۆدان و برسی کردنی گەلی بڕواداری ئێران؟"
ئەم هەڵوێستە توندە دوای پێشهاتەکانی دوایی لە کەرتی تەقەوتەوانی مەدەنی عێراقدا هات؛ هەندێک لە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و خزمەتگوزارییە زەمینییەکان، بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە، خزمەتگوزارییەکانیان بۆ کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی ئێران ڕاگرتبوو یاخود کەمیان کردبۆوە.
سەرچاوە: Rûdaw