PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

لێدوانی دژبەیەک لەبارەی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و ئێران
لە کاتێکدا عێراق ڕایگەیاند گەشتەکان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نەجەفەوە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا دەست پێدەکەنەوە، ئێران ڕایگەیاند هیچ ئاگادارییەکی فەرمییان پێنەگەیشتووە.

لێدوانی دژبەیەک لەبارەی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و ئێران

لە کاتێکدا عێراق ڕایگەیاند گەشتەکان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نەجەفەوە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا دەست پێدەکەنەوە، ئێران ڕایگەیاند هیچ ئاگادارییەکی فەرمییان پێنەگەیشتووە.

لێدوانە دژبەیەکەکان لەبارەی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و ئێران بەردەوامن. عێراق ڕایگەیاند کە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا جارێکی دیکە خزمەتگوزاری پێشکەش بە فڕۆکە ئێرانییەکان دەکات.

یاسر عەبدولزەهرا حەجاج، باڵیۆزی عێراق جەختی کردەوە کە حکومەت بە سەرۆکایەتی عەلی زەیدی هەوڵە دیپلۆماسی و کارگێڕییەکانی چڕ کردووەتەوە. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە ڕاوەستانی گەشتەکان بەهۆی ئەوە بووە کۆمپانیا بیانییەکان لە ترسی سزاکانی ئەمریکا خۆیان لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بەدوور گرتووە و هیچ بڕیارێکی فەرمی بۆ ڕاگرتنی گەشتەکان نەدراوە.

لە بەرامبەردا ئەبوزەر شیرودی، سەرۆکی دەستەی فڕۆکەوانی مەدەنی ئێران ڕایگەیاند کە هێشتا هیچ ئاگادارییەکی فەرمییان لە بەغداوە پێنەگەیشتووە و داوای لە هاوڵاتییان کرد پێش کڕینی بلیتی فڕۆکە، دڵنیایی لە ڕاستی و دروستی گەشتەکان وەربگرن.

زیادبوونی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر کەرتی فڕۆکەوانی ئێران نیگەرانییەکانی لە ناوچەکەدا زیاتر کردووە؛ جگە لە عێراق، هەریەک لە ئیمارات، عومان، جۆرجیا و ئازەربایجان گەشتە ئاسمانییەکانیان لەگەڵ ئێران ڕاگرتووە.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار