PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

ترافیک لە سێ دەروازەی سنووریی نێوان عێراق و ئێران ئاسایی بووەوە
دوای ڕێکخستنی ژێرخان و ئاسایش، دەروازە سنوورییەکانی شەلەمچە، مەندەلی و شەیب دووبارە دەستیان بە چالاکی کردەوە.

ترافیک لە سێ دەروازەی سنووریی نێوان عێراق و ئێران ئاسایی بووەوە

دوای ڕێکخستنی ژێرخان و ئاسایش، دەروازە سنوورییەکانی شەلەمچە، مەندەلی و شەیب دووبارە دەستیان بە چالاکی کردەوە.

حکومەتی عێراق دوای تەواوکردنی ڕێکخستنەکانی ژێرخان و ئاسایش، دەروازەکانی شەلەمچە، مەندەلی و شەیب لەسەر سنووری ئێرانی بە شێوەیەکی پلەبەپلە دووبارە کردەوە.

دوای کارەکانی نوێکردنەوە بەپێی ڕێنماییەکانی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان عەلی فالح زەیدی، هاتووچۆی مسافرین لە دەروازەکانی شەیب و شەلەمچە بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە سەعات ٠٦:٠٠ دووبارە دەستی پێ کردەوە.

بەرپرسان ڕایانگیاند کە هاتووچۆی بازرگانی و مەدەنی لە دەروازەکانی زرباتیە و مەنزریە بە شێوەیەکی ٢٤ سەعاتی بەردەوامە.

سەرچاوە: کوردستان٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار