PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی ئابووری
ئابووری

ھەناردەی ڕۆژانەی نەوتی عێراق گەیشتە ٢.٧ ملیۆن بەرمیل
عێراق ڕایگەیاند کە بە ھەناردەکردنی ڕۆژانەی ٢.٧ ملیۆن بەرمیل نەوت، هیچ کێشەیەکی دارایی لە دابینکردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەمدا نابێت.

ھەناردەی ڕۆژانەی نەوتی عێراق گەیشتە ٢.٧ ملیۆن بەرمیل

عێراق ڕایگەیاند کە بە ھەناردەکردنی ڕۆژانەی ٢.٧ ملیۆن بەرمیل نەوت، هیچ کێشەیەکی دارایی لە دابینکردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەمدا نابێت.

بەپێی لێدوانی بەرپرسێکی کۆمپانیای سۆمۆ لە ڕۆژی شەممە ١٠ی تشرینی اولی ٢٠٢٦ بۆ کوردستان٢٤، ھەناردەی ڕۆژانەی نەوتی عێراق گەیشتووەتە ٢.٧ ملیۆن بەرمیل.

نەوتەکە لە ڕێگەی گەرووی هورمز و ڕێگەی تورکیاوە ڕەوانە دەکرێت، هەروەها ڕۆژانە ١٨٠ هزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستانیش ڕەوانەی بازاڕەکانی جیهان دەکرێت.

ئەو نەوتەی بە تانکەر لە بەسرەوە دەگوازرێتەوە بۆ کەرکووک، لەگەڵ نەوتی کەرکووکدا تێکەڵ دەکرێت و لە ڕێگەی بۆڕی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهان ھەناردە دەکرێت.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەش کرد کە بەپێی ئەم بڕە ھەناردەیە، هیچ کێشەیەکی دارایی لە دانی مووچەی مانگی تشرینی دووەمدا دروست نابێت.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار