PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی کوردستان
کوردستان

باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا: ١١ کۆچبەری هەرێمی کوردستان لە دەستی قاچاخچییەکان ڕزگار کران
باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا ڕایگەیاند کە ١١ کۆچبەری کورد لە تۆڕەکانی قاچاخچێتیی مرۆڤ ڕزگار کراون و ڕێکارەکانی گەڕاندنەوەیان دەستی پێ کردووە.

باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا: ١١ کۆچبەری هەرێمی کوردستان لە دەستی قاچاخچییەکان ڕزگار کران

باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا ڕایگەیاند کە ١١ کۆچبەری کورد لە تۆڕەکانی قاچاخچێتیی مرۆڤ ڕزگار کراون و ڕێکارەکانی گەڕاندنەوەیان دەستی پێ کردووە.

کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا، ئەحمەد سەحاف، ڕۆژی یەکشەممە ٤ی تشرینی اولی ٢٠٢٦ لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند کە ١١ کۆچبەری هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان دوای ئەوەی بە شێوەیەکی نایاسایی چووبوونە ناو خاکی لیبیا، لە دەستی تۆڕەکانی قاچاخچێتی و بازرگانیکردن بە مرۆڤ ڕزگار کراون.

باڵیۆزخانەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە ڕێکارەکان بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی کۆچبەرەکان دەستی پێ کردووە، پشکنینی پزیشکییان بۆ کراوە، پەیوەندی بە بنەماڵەکانیانەوە کراوە و بۆ ئاسانکاری لە گەڕانەوەیاندا پاسپۆرتی پەڕینەوەیان پێ دەدرێت. هەروەها ڕایگەیاند کە ئاڵوگۆڕی زانیاری لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەمنیی لیبیا بەردەوامە بۆ دیاریکردنی چارەنووسی کۆچبەرەکانی تر.

لە ۲۲ی ئەیلوولی ٢٠٢٦دا، ڕەنج پێشدەری، چالاکوانی کۆچبەران لە ئەوروپا، ئیدیعای کردبوو کە بەلەمێک نوقم بووە و ١٨ کۆچبەری کورد خنکاون؛ بەڵام دوای ماوەیەکی کەم ڕێکخراوی کۆچبەرە گەڕاوەکان لە ئەوروپا ڕایگەیاند کە هیچ کۆچبەرێکی کورد لە نێو ئەو کەسانەدا نەبووە. ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین لە هەرێمی کوردستان لەسەر داوای بنەماڵەی کۆچبەرە بێسەروشوێنەکان، پشکنینی DNAی بۆ ١٦ کەس کردووە و ڕایگەیاند کە چاوەڕێ دەکرێت ئەنجامەکان ئێوارەی هەمان ڕۆژ ڕابگەەیه‌ندرێن و ئەو ئەنجامانەش لە ڕێگەی وەزارەتی دەرەوەی عێراقەوە بۆ باڵیۆزخانەی لیبیا دەنێردرێن.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار