PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

ژمارەی ئەو قوتابخانانەی وانەی کوردی تێدا دەخوێندرێت لە میسان لە ٨ قوتابخانەوە بۆ ٦٥ قوتابخانە بەرزبووەوە
لە پارێزگای میسان لە باشووری عێراق، ژمارەی ئەو قوتابخانانەی وانەی کوردی تێدا دەخوێندرێت لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا لە ٨ قوتابخانەوە بۆ ٦٥ قوتابخانە بەرزبووەتەوە.

لە پارێزگای میسان کە دەکەوێتە باشووری عێراق، ژمارەی ئەو قوتابخانانەی وانەی کوردی تێدا دەخوێندرێت لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و لە ٨ قوتابخانەوە گەیشتووەتە ٦٥ قوتابخانە.

جەواد کازم سوڵتان، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی میسان ڕایگەیاند، بە مەبەستی پشتگیریکردنی فرەچەشنیی کلتووری و بڵاوکردنەوەی زمانی کوردی لەنێو قوتابیاندا، مەودای وانەکەیان فراوانتر کردووە. سوڵتان ئاماژەی بەوەشکرد کە دەستیان بە ڕاهێنانی ستافی نوێی مامۆستایان کردووە، مەنهەجی گونجاویان دابین کردووە و خولی پەروەردەییان لە ناوەوە و دەرەوەی پارێزگاکەدا کردووەتەوە.

حەیدەر تاهیر محەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی کوردی لە میسان وتی، زیادبوونی ژمارەی قوتابخانەکان جێگەی دڵخۆشییە و خوێندنی کوردی تەنها لە قۆناغەکانی ناوەندی و ئامادەییدا نەماوەتەوە، بەڵکو بە مەودایەکی فراوانتر بەردەوامە کە پەیمانگای هونەرە جوانەکان و قوتابخانە پیشەییەکانیش دەگرێتەوە. (ئیها)

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار