PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

باڵیۆزی عێراق لە تاران: پەیوەندییەکان بۆ ئاساییبوونەوەی گەشتە ئاسمانییەکان بەردەوامن
باڵیۆزی عێراق لە تاران یاسر ئەلحەجلاج ڕایگەیاند کە ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان کاتییە و پەیوەندییە دیپلۆماسییە چڕەکانی نێوان عێراق و ئێرانیش بۆ ئاساییبوونەوەیان بەردەوامن.

باڵیۆزی عێراق لە تاران: پەیوەندییەکان بۆ ئاساییبوونەوەی گەشتە ئاسمانییەکان بەردەوامن

باڵیۆزی عێراق لە تاران یاسر ئەلحەجلاج ڕایگەیاند کە ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان کاتییە و پەیوەندییە دیپلۆماسییە چڕەکانی نێوان عێراق و ئێرانیش بۆ ئاساییبوونەوەیان بەردەوامن.

باڵیۆزی عێراق لە تاران یاسر ئەلحەجلاج بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند، ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو وڵات بارودۆخێکی "کاتی"یە و پەیوەندییە چڕەکانی نێوان بەغدا و تاران بەردەوامن بۆ ئەوەی هاتوچۆی ئاسمانی لە زووترین کاتدا بگەڕێتەوە ئاستی ئاسایی.

باڵیۆز ئاماژەی بەوەدا کە دەستپێکردنەوەی گەشتەکان تەنها پەیوەست نیست بە گەشتیارییەوە، بەڵکو نزیکەی ١٠٠ هزار قوتابی عێراقی لە ئێران دەخوێنن و سەدان هزار هاووڵاتیش لەو وڵاتە نیشتەجێن، جگە لەوەی ڕۆژانە هەزاران کەس لە ڕێگەی فڕۆکەخانەکان و دەروازە سنوورییەکانەوە هاتوچۆ دەکەن، بۆیە ئاسانکاری لەم خزمەتگوزارییەدا پێویستییەکی مرۆیی و پراکتیکییە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند کە حکومەتی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێران هەوڵە دیپلۆماسییەکانی چڕکردووەتەوە بۆ تێپەڕاندنی ئەو بارودۆخە نائاساییەی بووەتە هۆی ڕاگرتنی گەشتەکان، و جەختیشی کردەوە کە پەیوەندییە مێژوویی، کۆمەڵایەتی، کلتووری و ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات ئەوەندە بەهێزن کە بە قەیرانی کاتی کاریگەریان سەرناکەوێت.

بەپێی زانیارییەکانی کە لە کۆمپانیای ماهان ئێر وەرگیراون، لە ئێستادا زیاتر لە هەزار هاووڵاتیی عێراق و هەرێمی کوردستان لە تاران گیریان خواردووە.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار