PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

ناوەندی مافی مرۆڤی عێراق: پاشماوەکانی جەنگ ژینگە دەخەنە مەترسییەوە
لە عێراقدا ٢ هەزار و ٥٨٣ کیلۆمەتر چوارگۆشە بە تەقەمەنی نەتەقیو و مین داپۆشراوە، کە بۆ چەندین نەوە مەترسی بۆ سەر ژینگە و تەندروستی مرۆڤ دروست دەکات.

ناوەندی مافی مرۆڤی عێراق: پاشماوەکانی جەنگ ژینگە دەخەنە مەترسییەوە

لە عێراقدا ٢ هەزار و ٥٨٣ کیلۆمەتر چوارگۆشە بە تەقەمەنی نەتەقیو و مین داپۆشراوە، کە بۆ چەندین نەوە مەترسی بۆ سەر ژینگە و تەندروستی مرۆڤ دروست دەکات.

ناوەندی ستراتیژیی مافی مرۆڤ لە عێراق ڕایگەیاند، ئەو تەقەمەنی، مین و پاشماوە کیمیاییانەی دوای ململانێ چەکدارییە درێژخایەنەکان ماونەتەوە، هەڕەشەیەکی جددی و درێژخایەن بۆ سەر ژینگە و تەندروستی مرۆڤ دروست دەکەن. لە ڕاپۆرتەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە تەنانەت دوای کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیش، وێرانکارییە ژینگەییەکان بۆ دەیان ساڵ بەردەوام دەبن و مافی ژیان لە ژینگەیەکی پاک پێشێل دەکرێت.

بەپێی داتاکانی دەزگای کاروباری مینی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNMAS)، لە سەرانسەری عێراقدا نزیکەی ٢ هەزار و ٥٨٣ کیلۆمەتر چوارگۆشە بە پاشماوەی جەنگ و مین داپۆشراوە. ئەم دۆخە ڕێگری لە کشتوکاڵ، پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ماڵەکانیان دەکات.

داتاکانی بانکی جیهانی نیشانی دەدەن کە زیانی ڕاستەوخۆ بە سەرچاوە ژینگەییەکان گەیشتووەتە ٧٣ ملیۆن دۆلار (٨٥ ملیار دیناری عێراقی) و بەهۆی ململانێکانەوە ٤٧٪ی دارستانە سروشتییەکانی وڵاتەکە لە مەترسی لەناوچووندان.

ناوەندەکە بە بیرهێنانەوەی ئەوەی کە پەیماننامەکانی ژنێڤ ڕێگری لەو شێوازانەی جەنگ دەکەن کە زیانی هەمیشەیی و قورس بە ژینگە دەگەیەنن، داوای لە حکومەتی عێراق و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان کردووە کە کارەکانی پاککردنەوەی مین و تەقەمەنییەکان خێراتر بکەن، زەوییە کشتوکاڵییە زیانلێکەوتووەکان نۆژەن بکەنەوە، یاسا نیشتمانییەکان بەهێز بکەن و پلانی بەپەلە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم مەترسییانە دابڕێژن.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار