ئابووری

بانکی ناوەندیی عێراق بۆ مامەڵەکانی حەواڵەی دەرەکی ماوەی چوار رۆژ و ئاسانکاری نوێی دیاریکرد
داوا لە بانکەکان کراوە مامەڵەکانی حەواڵەی دەرەکی لە ماوەی چوار رۆژدا تەواو بکەن و لە مەرجی RTGS بەخشراون.
بانکی ناوەندیی عێراق سەبارەت بە خێراکردنی مامەڵەکانی حەواڵەی دەرەکی هۆشداری دایە بانکەکان و ماوەی چوار رۆژی بۆ تەواوکردنی مامەڵەکان دیاریکرد.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو بانکانەی مۆڵەتیان هەیە و پابەندی رێنماییەکان نەبن، هۆشداری فەرمییان پێدەدرێت و سزای دارایی بەسەر ئەو مامەڵانەدا دەسەپێنرێت کە لە کاتی دیاریکراو تێپەڕ دەبن.
هەروەها ئاسانکاری نوێ بۆ بانکەکان پێشکەش کراوە؛ لە مەرجی کاتی دانانی پارە لە رێگەی سیستەمی RTGS (تەسفیەی خێرای کاتی راستەقینە) دەبەخشرێن و هاوسەنگی هەژمارەکانی دەرەوەیان پشتگیری دەکرێت.
لە بەڵگەنامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە پێویستە بانکەکان بەپەلە رێکارەکانی حەواڵەی دەرەکی بۆ کڕیاران ئاسان بکەن.
سەرچاوە: Rûdaw