PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سیاسەت
سیاسەت

لیژنەی پەروەردەی عێراق داوای دامەزراندنی هەمیشەیی مامۆستایانی گردبەست لە هەرێمی کوردستان دەکات
لیژنەکە داوای کردووە زیاتر لە ٣٥ هەزار مامۆستای گردبەست لە چوارچێوەی یاسای بودجەی ٢٠٢٧دا ببنە هەمیشەیی.

لیژنەی پەروەردەی عێراق داوای دامەزراندنی هەمیشەیی مامۆستایانی گردبەست لە هەرێمی کوردستان دەکات

لیژنەکە داوای کردووە زیاتر لە ٣٥ هەزار مامۆستای گردبەست لە چوارچێوەی یاسای بودجەی ٢٠٢٧دا ببنە هەمیشەیی.

لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی عێراق داوای کرد مامۆستایانی گردبەست لە هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٧دا بە شێوەی هەمیشەیی دابمەزرێن. چیمەن حوسێن سورچی، ئەندامی لیژنەکە، ڕۆژی دووشەممە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ڕووداو ڕایگەیاند، نووسراوێکی فەرمی ڕەوانەی سکرتاریەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کراوە.

لە نووسراوەکەدا کە ئیمزای زەلیخا ئۆلیاس قادۆ، سەرۆکی لیژنەکەی لەسەرە و بەرواری ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ی هەیە، ئاماژە بە دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و یەکسانی بۆ زیاتر لە ٣٥ هەزار مامۆستای گردبەست کراوە؛ هەروەها جەخت کراوەتەوە کە ئەم مامۆستایانە ساڵانێکی زۆرە خزمەت دەکەن و ڕۆڵیان لە پێشخستنی پرۆسەی پەروەردەدا هەبووە. نووسراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئامانج لەم هەنگاوە دڵنیابوونەوەیە لە دامەزراندنی هەمیشەیی ئەو مامۆستایانەی مەرجە پێویستەکانیان تێدایە، بەپێی یاسا و ڕێنماییە بەکاربەردراوەکان.

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان زانیارییەکانی تایبەت بە هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و مامۆستایانی گردبەستی پەروەردە و خوێندنی باڵای ڕەوانەی بەغدا کردووە و داوای کردووە بودجەی پێویستیان لە بودجەی ٢٠٢٧دا بۆ تەرخان بکرێت. لیژنەکە پێشنیازی کردووە کە شایستە داراییە پێویستەکان لە بودجەی گشتیی فیدراڵیدا و لەناو ئەو بودجەیەی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دیاری دەکرێت، لەبەرچاو بپڕێژرێت.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار