سیاسەت

بریکاری وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق نسر کازم لە کاتی وەرگرتنی بەرتیلدا دەستگیرکرا
دەستەی دەستپاکی لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنێکەوە لە شاری سەماوەی پارێزگای موسەننا، بریکاری وەزارەت نسر کا زمی لە کاتی وەرگرتنی بەرتیلدا دەستگیرکرد.
سەرچاوەیەک بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق (INA) ڕایگەیاند کە تیمەکانی دەستەی دەستپاکی ئۆپەراسیۆنێکیان لە شاری سەماوەی سەر بە پارێزگای موسەننا ئەنجامداوە.
لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا، بریکاری وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان نسر کازم، لە بەرامبەر بەڵێنی پێدانی لێخۆشبوون و ئاسانکاری بۆ خاوەنی کارگەیەکی چیمەنتۆ، لە کاتی وەرگرتنی بەرتیل لە مالێ خاوەن کارگەکەدا دەستبەسەردا گیرا. ئەو پارەیەی پێی درابوو دەستی بەسەردا گیرا.
ئاماژە بەوەش کراوە کە ڕێکارە دادوەرییەکان بەرامبەر بریکاری دەستگیرکراوی وەزارەت دەستپێکراون.
سەرچاوە: Kurdistan24