PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ٣٢ هەزار و ٤٥٧ بیانیی دەرکرد
لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٦ەوە، عێراق ٣٢ هەزار و ٤٥٧ بیانیی بەهۆی پێشێلکردنی مەرجەکانی نیشتەجێبوونەوە دەرکردووە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ٣٢ هەزار و ٤٥٧ بیانیی دەرکرد

لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٦ەوە، عێراق ٣٢ هەزار و ٤٥٧ بیانیی بەهۆی پێشێلکردنی مەرجەکانی نیشتەجێبوونەوە دەرکردووە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕێوشوێنە یاسایی و کارگێڕییەکانی خۆی بەمەبەستی ڕێگریکردن لە پێشێلکردنی مەرجەکانی نیشتەجێبوون لەلایەن بیانییەکانەوە توندتر کردووە. محەمەد عەلی حەسون، وتەبێژی وەزارەتەکە ڕایگەیاند کە لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری نیشتەجێبوون و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانەوە، ڕێوشوێنە یاساییەکان بەرامبەر بە سەرپێچیکاران توند کراونەتەوە.

وەزارەتەکە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٦ەوە تا ئەمڕۆ، کۆی گشتی ٣٢ هەزار و ٤٥٧ بیانیی دەرکردووە. لەو ژمارەیە ٢٠ هەزار و ١١٤ کەسیان لە بەغدا و ١٢ هەزار و ٣٤٣ کەسەکەی دیکەش لە پارێزگاکانی تری عێراق دەرکراون.

حەسون جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هەنگاوانە ئامانجیان دڵنیابوونە لە پابەندبوونی بیانییەکان بە یاسا کارپێکراوەکان و پاراستنی ئاسایشی گشتی. وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند کە بەردەوام دەبێت لە پرۆسەکانی چاودێریکردن و بەدواداچوون بەمەبەستی پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و ئاسایشی کۆمەڵگە.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار