PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سیاسەت
سیاسەت

حکومەتی عەلی زەیدی لە 100 رۆژی یەکەمدا بەرزترین ئاستی رەزامەندی بەدەستهێنا، متمانە لای کورد لە نزمترین ئاستدایە
توێژینەوەیەک لە هەولێر ئەنجامدراوە و دەریخستووە حکومەتەکەی عەلی زەیدی بە رێژەی 77% زۆرترین پشتیوانی لەسەر ئاستی وڵات بەدەستهێناوە، بەڵام لەنێو پێکهاتەی کورددا متمانە و رەزامەندی لە نزمترین ئاستدایە.

حکومەتی عەلی زەیدی لە 100 رۆژی یەکەمدا بەرزترین ئاستی رەزامەندی بەدەستهێنا، متمانە لای کورد لە نزمترین ئاستدایە

توێژینەوەیەک لە هەولێر ئەنجامدراوە و دەریخستووە حکومەتەکەی عەلی زەیدی بە رێژەی 77% زۆرترین پشتیوانی لەسەر ئاستی وڵات بەدەستهێناوە، بەڵام لەنێو پێکهاتەی کورددا متمانە و رەزامەندی لە نزمترین ئاستدایە.

لە نێوان 5 بۆ 31ی ئابی 2026، توێژینەوەیەکی مەیدانی لەلایەن پەیمانگەی سەربەخۆی عێراقی بۆ توێژینەوە، بەڕێوەبردن و کۆمەڵگەی مەدەنی بە سەرۆکایەتی مونقز داغیر ئەنجامدرا و 2 هەزار و 56 کەس بەشدارییان تێدا کرد و ئەنجامەکانیش لە ئەنجوومەنی ئەتڵەسی پێشکەشکران. توێژینەوەکە ئامانجی پێوانی تێڕوانینی گشتی بوو لە 100 رۆژی یەکەمی دەستبەکاربوونی عەلی زەیدی وەک سەرۆکوەزیران.

بەپێی توێژینەوەکە، 77%ی عێراقییەکان لە کارەکانی زەیدی رازیین، ئەم رێژەیە بەراورد بە سەرۆکوەزیرانەکانی پێشوو محەمەد شیاع سودانی (76%)، مستەفا کازمی (65%) و عادل عەبدولمەهدی (45%) لە بەرزترین ئاستدایە. 75%ی خەڵک پێیانوایە زەیدی ئامادەیە بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت؛ ئەم رێژەیە لای سوننەکان 83%، لای شیعەکان 79% و لای کوردەکان 49%ە. ئاماژە بەوەشکراوە کێشە بنەڕەتییەکانی وەک کارەبا، بێکاری و گەندەڵی هێشتا بەردەوامن.

رەزامەندی لەسەر سەرۆککۆمار نیزار ئامیدی کەمترە؛ 51%ی بەشداربووان لە کارەکانی رازی نین و تەنها 45% بە ئەرێنی هەڵیسەنگێنن. لەنێو شیعەکاندا ناڕەزایی 58%، لای سوننەکان 41% و لای کوردەکان 38% تۆمارکراوە. توێژینەوەکە دەریخستووە 64%ی بەشداربووان متمانەیان بە حکومەت هەیە (31% بە تەواوی، 33% تا رادەیەک)، ئەم متمانەیە لای سوننەکان 80%، لای شیعەکان 61% و لای کوردەکان 41%ە. تەنها 11%ی کوردەکان دەڵێن بە تەواوی متمانەیان بە حکومەت هەیە. هەروەها 71% پێشبینی دەکەن حکومەت ماوەی چوار ساڵی خولی خۆی تەواو بکات، لەکاتێکدا لای کوردەکان ئەم رێژەیە بە 65% لە نزمترین ئاستدایە.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار