PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی کلتوور و ئەدەب
کلتوور و ئەدەب

ژێرخانی پەروەردە لە عێراق لە دۆخێکی مەترسیدادایە: پێویستی بە ١٠ هەزار قوتابخانەی نوێ هەیە
ڕوانگەی ئێکۆ عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی زیادبوونی ژمارەی قوتابیان و قەرەباڵغیی پۆلەکان، پێویستییەکی بەپەلە بە زیاتر لە ١٠ هەزار باڵەخانەی نوێی قوتابخانە هەیە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕوانگەی ئێکۆ عێراق، ئەگەرچی ژمارەی گشتیی قوتابخانەکان لە عێراق لە ٤٠ هەزاری تێپەڕاندووە، بەڵام ناتوانێت پێداویستییە سەرەکییەکانی ژمارەی ڕوو لە زیادی قوتابیان دابین بکات.

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە بۆ تێپەڕین بەرەو سیستەمی یەک دەوامیی خوێندن و دابینکردنی باڵەخانەیەکی سەربەخۆ بۆ هر دامەزراوەیەک، ننزیکەی ٨ هەزار قوتابخانەی نوێ، و بۆ چارەسەری هەمیشەیی ئاریشەی قەرەباڵغیی پۆلەکان زیاتر لە ١٠ هەزار باڵەخانەی نوێی قوتابخانە پێویستن.

لە چەندین پارێزگا، بە تایبەتی لە سەلاحەدین و زیقار، هێشتا نزیکەی ٢٠٠ قوتابخانەی قوڕ و ٨٠٠ پۆلی کەرەڤانەیی هەن؛ هەزاران قوتابی لەم دۆخە نەگونجاوەدا دەخوێنن.

تەئکید کراوەتەوە کە پارێزگاکانی وەک بەغدا، موسڵ، بەسرە و زیقار کە چڕیی دانیشتووانیان زۆرترینە، زۆرترین پێویستییان بە وەبەرهێنان لە قوتابخانەی نوێدا هەیە، هاوکات هۆشاری و هەوڵەکانی وەزارەتی پەروەردە بۆ چاککردنی باڵەخانەکان و دۆزینەوەی چارەسەری بنەڕەتی بۆ قەرەباڵغیی پۆلەکان بەرز نرخێنراون.

سەرچاوە: کوردستان٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار