PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

حکومەتی عێراق پیتە تایبەتەکانی کوردی دەخاتە ناو سیستەمە فەرمییەکانەوە
پەرلەمانی عێراق ڕەزامەندی وەرگرت بۆ تۆمارکردنی پیتە تایبەتەکانی ئەلفوبێی کوردی لە تۆمارە ئەلیکترۆنی و کارگێڕییەکاندا، بەمەش ڕێگری لە تێکدانی ناوی کوردی لە بەڵگەنامە فەرمییەکاندا دەکرێت.

حکومەتی عێراق ڕەزامەندی دا لەسەر زیادکردنی پیتە تایبەتەکانی ئەلفوبێی کوردی بۆ ناو سیستەمی کارگێڕی و دیجیتاڵیی وڵاتەکە، بە مەبەستی ڕێگریپێکردن لە تێکدانی ناوی کوردی لە بەڵگەنامە فەرمییەکاندا.

پۆلا شەهید سیروان، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد کە ڕەزامەندی بەرایی وەرگیراوە بۆ تێکەڵکردنی پیتەکانی "پ، چ، ژ، گ، ڵ، ۆ، ڕ، ڤ، ۆ" لە سیستەمی ئەلیکترۆنی و تۆمارە کارگێڕییەکاندا و نووسراوێکی فەرمی ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ کراوە.

سیروان جەختی لەوە کردەوە کە ئەم کەموکوڕییە تەنیا کێشەیەکی تەکنیکی نییە، بەڵکو پێشێلکردنی مافی دەستووری و هاووڵاتیبوونە کە بووەتە هۆی شێواندنی هەزاران ناو؛ وەک نموونەش گوتی ناوی "ژیان" دەبێتە "زیان" و ناوی "هەژار" دەبێتە "هەزار".

بەپێی ماددەی ٤ی دەستووری عێراق، زمانی کوردی لەگەڵ زمانی عەرەبیدا وەک زمانی فەرمی ناسێنراوە، بەڵام ئاماژە بەوە کرا کە بەهۆی نەبوونی ژێرخانی تەکنەلۆجیی گونجاو لە دامەزراوە فیدراڵییەکاندا، ناوی هاووڵاتیانی کورد لە بەڵگەنامەکانی ناسنامەدا تێکدەچێت. نووسراوەکە لەلایەن بریکاری وەزارەتی ناوخۆوە ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی کراوە.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار