PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سیاسەت
سیاسەت

حکومەتی عێراق داواکاری میلیشیاکانی بۆ دامەزراندنی وەزارەتێکی نوێی ئەمنی ڕەتکردەوە
حکومەتی فیدراڵی بە توندی ئەو داواکارییەی گرووپە چەکدارە شیعەکانی ڕەتکردەوە کە لە بەرامبەر داماڵینی چەکدا داوای وەزارەتێکی نوێی ئەمنییان کردبوو.

حکومەتی عێراق داواکاری میلیشیاکانی بۆ دامەزراندنی وەزارەتێکی نوێی ئەمنی ڕەتکردەوە

حکومەتی فیدراڵی بە توندی ئەو داواکارییەی گرووپە چەکدارە شیعەکانی ڕەتکردەوە کە لە بەرامبەر داماڵینی چەکدا داوای وەزارەتێکی نوێی ئەمنییان کردبوو.

گرووپە چەکدارە شیعەکانی وەک کەتائیبی حیزبوڵڵا، کەتائیبی سەیدولشوهەدا، بزووتنەوەی نوجەبا و سەرایا ئەولیا ئەلدەم، داوایان کردووە لە بەرامبەر ڕادەستکردنی چەکەکانیان، وەزارەتێکی نوێی ئەمنی دابمەزرێت کە سەرجەم پێکهاتەکانیان لەخۆ بگرێت.

سەرچاوەیەکی باڵا لە چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاندووە، حکومەتی فیدراڵی عێراق بە توندی ئەو داواکارییەی ڕەتکردووەتەوە و بە "داواکردنی ئیمتیاز" نەک "گەڕان بەدوای دڵنیایی" ناوی بردووە.

گفتوگۆکان لەنێوان حکومەت و گرووپە چەکدارەکان سەبارەت بە ڕادەستکردنی چەک بەردەوامە؛ باس لەوە دەکرێت کە لەبری وەزارەتێکی نوێ، پێکهاتەی جێگرەوە وەک بەڕێوەبەرایەتییەکی ئەمنی، دەستەیەکی ئەمنیی سەربەخۆ یان وەزارەتێکی دەوڵەت بۆ کاروباری ئەمنی لە ئارادایە.

مەحموود حەیانی، ئەندامی هاوپەیمانی فەتح جەختی لەوە کردەوە کە بەهۆی قەیرانی قووڵی ئابووریی وڵاتەوە، دامەزراندنی وەزارەتێکی نوێ لە ڕووی داراییەوە لە ئێستادا مومکین نییە. لەلایەکی دیکەوە فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە پانێڵێکدا لە واشنتۆن ڕایگەیاند، بەم نزیکانە نەخشەڕێگایەکی گشتگیر بۆ داماڵینی چەکی میلیشیاکان ڕادەگەیەنرێت کە تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٧ مۆڵەتیان پێ دەدات.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار