PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

لە پارێزگای زیقار زياتر لە ١٥٠٠ مەڕ و ٢٥٠ وڵاخەبەرزە (حوشتر) بۆ ژنھێنانی دوو کوڕی سەرۆک عەشیرەتێک پێشکەش کران
لە پارێزگای زیقاری عێراق، زەماوەندی دوو کوڕی سەرۆکی عەشیرەتی ئەلبودور، بە پێشکەشکردنی زیاتر لە ١٥٠٠ مەڕ و ٢٥٠ حوشتر بووە ئاهەنگێکی گەورە.

لە باشووری عێراق و لە پارێزگای زیقار، لە رووبەرێکی فراوانی بیابانی ناسریە، ئاهەنگی هاوسەرگیریی دوو کوڕی شێخ حەیدەر فەهد عەبیر، سەرۆکی عەشیرەتی ئەلبودور بەڕێوەچوو. زەماوەندەکە بە بەشداریی سەدان سەرۆک عەشیرەت، کەسایەتیی دیاری ناوچەکە و هەزاران میوان لە بەهێزترین عەشیرەتەکان بەڕێوەچوو.

ئامادەکارییەکان ڕۆژانێک پێشتر دەستیان پێکرد؛ لەگەڵ ئەو ئاژەڵانەی لەلایەن عەشیرەتەکانی ترەوە هێنراوبوون، زیاتر لە ١٥٠٠ مەڕ، ٢٥٠ حوشتر و ژمارەیەکی زۆر ئاسک سەربڕدران. لەسەر خاکی بیابانەکە و لەناو مەنجەڵە گەورەکاندا کە تەنیشت یەک ڕیزکرابوون، بە شێوازی نەریتی تۆنێک برنج و گوشت لێنران.

بەشداربووان لەگەڵ هەزاران کەس کە شوێنەکەیان پڕکردبووەوە، بە ئاوازی مۆسیقای ناوچەیی و هەڵپەڕکێی کلتووری ئاهەنگیان گێڕا و پاشان لەسەر خوانە گەورەکان دانیشتن. ڤیدیۆ و وێنە ئاسمانییەکانی کە لە شوێنی زەماوەندەکەوە بڵاوکراونەتەوە، بوونەتە پربینەرترین بابەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سەرانسەری عێراقدا.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار