
گرووپێکی چەکداریی نوێ بە ناوی 'عەسائیبی جیهاد' لە عێراق دامەزراندنی خۆی ڕاگەیاند
گرووپێک بە ناوی 'بەرگریی ئیسلامی - عەسائیبی جیهاد' لە عێراق، لە ڕێگەی بەیاننامەیەکی ڤیدیۆییەوە دامەزراندنی خۆی ڕاگەیاند.
گرووپێکی چەکداریی نوێ لە عێراق بە ناوی 'بەرگریی ئیسلامی - عەسائیبی جیهاد' لە ڕێگەی بەیاننامەیەکی ڤیدیۆییەوە دامەزراندنی خۆی ڕاگەیاند. لەو ڤیدیۆیەدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، چەند کەسێکی دەمامکدار و چەکدار لە تەنیشت دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) وەستاون و مانیفێستی ڕێکخراوەکە دەخوێننەوە.
لە بەیاننامەکەدا، گرووپەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە چالاکییە سەربازییەکانیان لەسەر سێ بنەمای سەرەکی دادەمەزرێنن: بەردەوامبوون لەسەر ڕێچکەی جیهاد بەبێ سازشکردن، دوورکەوتنەوە لە بەرژەوەندییە دنیاییەکان و سەرقاڵبوون بە سیاسەت و تەرکیزکردنە سەر مەیدانی جەنگ، هەروەها پابەندبوون بە هۆشیاریی مەزهەبی و نیشتمانی و وەفاداربوون بۆ یاد و بنەماڵەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەست داوە.
ڕێکخراوەکە داوای لەو کەسانە کردووە کە هەمان دیدگایان هەیە پەیوەندی بە ڕیزەکانیانەوە بکەن، هەروەها لە کۆتایی بەیاننامەکەیدا کە بە ڕێکەوتی ١ی جەمادی ئەلئەخەری ١٤٤٨ی کۆچییە، ڕایانگەیاندووە کە ئامادەن بە فەرمی بێنە ناو چوارچێوەی دەستەی هەماهەنگیی بەرگریی ئیسلامیی عێراق.
سەرچاوە: Kurdistan24