
بەغدا بۆ بەدەستهێنانی بەخشینی فڕۆکەخانەکان لە سزاکانی ئەمریکا لەسەر گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران لەگەڵ واشنتن لە دانوستاندایە
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە دانوستانی ڕاستەوخۆ بەردەوامە بۆ بەخشینی هەندێک لە فڕۆکەخانەکانی عێراق لەو ڕێگرییانەی ئەمریکا خستوویەتیە سەر گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران و دەستپێکردنەوەی گەشتەکان.
حکومەتی بەغدا ڕایگەیاند کە دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ واشنتن ئەنجام دەدات بە مەبەستی بەخشینی هەندێک لە فڕۆکەخانەکانی عێراق لەو ڕێگرییانەی ئەمریکا خستوویەتیە سەر گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران. ئەم ڕاگەیەندراوە لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ لەلایەن نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە بڵاوکرایەوە.
حکومەت جەختی لە ڕەهەندە مرۆییەکانی ئەم هەنگاوە کردەوە و ئاماژەی بەوە دا کە ئامانجەکان بریتیین لە سەفەرکردن بۆ مەبەستی وەدەستهێنانی چارەسەری پزیشکی، خوێندن، سەردانی ئایینی و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هاوڵاتیان.
حکومەتی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد کە بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە و وشیاریی دادا کە بەردەوامبوونی قەیرانەکان دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات، هەروەها داوای لە هەموو لایەنەکان کرد پەنا بباتە بەر دیالۆگ و دانوستان.
سەرچاوە: Kurdistan24