PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی ئابووری
ئابووری

بانکی ناوەندی عێراق ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لە زیادکردنی پشکی دۆلاری گەشتیاران دەکەن
پشتڕاستکرایەوە کە بانکەکە هیچ بڕیارێکی بۆ بەرزکردنەوەی پشکی دۆلاری گەشتیاری لە ٢٠٠٠ دۆلارەوە بۆ ٣٥٠٠ دۆلار دەرنەکردووە.

بانکی ناوەندی عێراق ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن پشکی دۆلاری فرۆشراو بە گەشتیاران لە ٢٠٠٠ دۆلارەوە بۆ ٣٥٠٠ دۆلار بەرزکراوەتەوە.

حەیدەر غازی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بانکەکە، ڕۆژی یەکشەممە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ئەو بەڵگەنامەیەی لە سۆشیاڵ میدیادا بڵاوکراوەتەوە ساختەیە و هیچ بڕیارێکی لەو شێوەیە نەدراوە.

دەنگۆکان دوای بڵاوبوونەوەی بەڵگەنامەیەکی ساختە سەریانهەڵدا کە درابووە پاڵ بەشی چاودێری بانکی لە بانکی ناوەندی؛ بانکەکەش دووپاتی کردەوە کە پابەند دەبێت بە ڕێنمایی و ڕێکارە فەرمییە ئێستاکان.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار