PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

عێراق کۆمیتەیەکی نوێی بۆ گەڕاندنەوەی مافەکانی کوردانی فەیلی پێکهێنا
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی وەزیری داد کۆمیتەیەکی پێکهێنا بە مەبەستی قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی ژێنۆسایدی ڕابردووی کوردانی فەیلی و گەڕاندنەوەی مافەکانیان.

عێراق کۆمیتەیەکی نوێی بۆ گەڕاندنەوەی مافەکانی کوردانی فەیلی پێکهێنا

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی وەزیری داد کۆمیتەیەکی پێکهێنا بە مەبەستی قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی ژێنۆسایدی ڕابردووی کوردانی فەیلی و گەڕاندنەوەی مافەکانیان.

ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕێنمایی داوەتە تەواوی وەزارەتەکان، دامەزراوە سەربەخۆکان و پارێزگاکان بۆ پشتیوانیکردنی کۆمیتە تایبەتەکە بە مەبەستی سڕینەوەی شوێنەوارەکانی ستەمکاری دژی کوردانی فەیلی. کۆمیتەکە بەپێی فەرمانی دیوانی ژمارە ٨٠ی ساڵی ٢٠٢٦ پێکهێنراوە، لە چوارچێوەی بەڵێنی گەڕاندنەوەی مافەکانی کوردانی فەیلی کە لە بڕیاری ژمارە ٤٢٦ی ساڵی ٢٠١٠دا هاتبوو.

کۆمیتەکە بە سەرۆکایەتی وەزیری داد و بە ئەندامێتی نوێنەرانی وەزارەتەکانی دەرەوە، ناوخۆ، دارایی، کۆچ و کۆچبەران و دەستەی داواکارییەکانی خاوەندارێتی پێکهاتووە. هەروەها ئەندامێکی چاودێر لە ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران، چاودێرێک و ڕێکخەرێکی جێبەجێکار لە کۆمیتەکەدا بەشدارن. ئەرکەکانیان بریتییە لە بەدواداچوونی بڕیار و ڕێنماییەکانی حکومەت، ئامادەکردنی پلان و ڕێکارەکان، پێشکەشکردنی پڕۆژەیاسا و بودجە، ڕێکخستنی چالاکی بۆ یادکردنەوەی ستەمەکان و بانگهێشتکردنی لایەنە پەیوەندیدارە نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکان بۆ کۆبوونەوەکان.

کوردانی فەیلی لە دوای ساڵی ١٩٨٠ەوە بەپێی بڕیاری ژمارە ٦٦٦ی پارتی بەعس لە نیشتمانی خۆیان دەرکران، مافی هاوڵاتیبوونیان لێ سەندرایەوە و دەست بەسەر سەروەت و سامانەکەیاندا گیرا؛ هەزاران گەنجیان کوژران. لە کاتێکدا ماددەی ١٧ی یاسای هاوڵاتیبوونی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٦دا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئەم بڕیارە و گەڕاندنەوەی مافی هاوڵاتیبوونی دیاری کردبوو، دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق لە ساڵی ٢٠١٠دا ئەم کردەوانەی بە "ژێنۆساید" پێناسە کرد.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار