تەندروستی و وەرزش

وەزیری نەوتی عێراق پلانی کڕینی ١٠ تەنکەری نوێی نەوت دادەنێت
عێراق پلانی هەیە بۆ زیادکردنی هەناردەی نەوت، ١٠ تەنکەری نوێی نەوت بکڕێت.
وەزیری نەوتی عێراق، باسم محەمەد، ڕۆژی شەممە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند، بەمەبەستی بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری و زیادکردنی هەناردەی نەوت، پلانیان هەیە ١٠ تەنکەری نەوت بکڕن.
وەزیرەکە وتی، لە ڕابردوودا پلانی دابینکردنی تەنکەر بۆ کۆمپانیای گواستنەوەی نەوت هەبووە، بەڵام بەهۆی کەمی بودجەی تەرخانکراو و توانای هەناردەکردن و لەپێشینەی دیکە، ناچار بوون پەنا بۆ بەکرێگرتنی کەشتی ببەن. هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە عێراق لە ئێستادا خاوەنی ٦ تەنکەری نەوتی مامناوەند و بچووکە.
- باسم محەمەد ئاشکرایکرد، بۆ ئەوەی لەم بوارەدا پێشکەوتن بەدەستبهێنن، لەگەڵ سەرۆک وەزیران عەلی زەیدی کۆدەبنەوە تا بودجەیەکی دیاریکراو تەرخان بکرێت و گرێبەستی هاوبەش لەنێوان کۆمپانیای گواستنەوەی نەوتی عێراق و خاوەن کەشتییەکاندا ئیمزا دەکەن. ئامانج لە کڕینی تەنکەرە نوێیەکان ئەوەیە ئەو تێچووەی پێشتر بۆ بەکرێگرتن خەرج دەکرا، بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت.
سەرچاوە: Kurdistan24