PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی تەندروستی و وەرزش
تەندروستی و وەرزش

بۆ یەکەم جار بارهەڵگرێکی ترانزێت لە تورکیاوە بۆ ئوردن لە ڕێگەی عێراقەوە ڕۆیشت
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق سەرکەوتنی گەشتی یەکەم بارهەڵگری بە تابلۆی عێراقی ڕاگەیاند، کە بارێکی لە تورکیاوە لە ڕێگەی خاکی عێراقەوە بۆ ئوردن گوستۆتەوە.

بۆ یەکەم جار بارهەڵگرێکی ترانزێت لە تورکیاوە بۆ ئوردن لە ڕێگەی عێراقەوە ڕۆیشت

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق سەرکەوتنی گەشتی یەکەم بارهەڵگری بە تابلۆی عێراقی ڕاگەیاند، کە بارێکی لە تورکیاوە لە ڕێگەی خاکی عێراقەوە بۆ ئوردن گوستۆتەوە.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، لە هەنگاوێکی وێنەنەبوودا لە بواری گواستنەوەی نێودەوڵەتیی زەمینیدا، گەشتی یەکەم بارهەڵگری بە تابلۆی عێراقی ڕاگەیاند کە بارێکی لە تورکیاوە بارکردووە و بە ترانزێت بە خاکی عێراقدا تێپەڕیوە و گەیاندوویەتییە ئوردن.

بارهەڵگرەکە چووەتە شاری مێردینی باکووری کوردستان (تورکیا) و باری بازرگانیی خۆی وەرگرتووە، پاشان لە ڕێگەی سنووری عێراقەوە گەڕاوەتەوە و بە شێوەی ترانزێت بە خاکی وڵاتەکەدا تێپەڕیوە و ڕووی لە عەممانی پایتەختی ئوردن کردووە. وەزارەت ئەم هەنگاوەی لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەی گواستنەوەی نێودەوڵەتیی ڕێگاوبان (TIR) وەک "دەستکەوتێکی مێژوویی و تایبەت" وەسف کرد.

مورتەزا کەریم شەهمانی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی گواستنەوەی زەمینیی عێراق ڕایگەیاند کە ئەم ئۆپەرسیۆنە بەڵگەیەکی حاشا هەڵنەگرە لەسەر بەردەوامیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی TIR لەسەر زەمینی واقع و گەشتی یەکەمی بارهەڵگرەکانی بەرەو ئاسیای ناوەڕاست بەبیری هێنایەوە کە نزیکەی دوو مانگ لەمەوبەر ئەنجامدرابوو. شەهمانی گوتیشی لە کاتی چوونە بواری جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەکەوە، نزیکەی ۱۰ هەزار گەشتی ترانزێت بە خاکی عێراقدا ئەنجامکراون و لە مانگی حوزەیرانەوە ژمارەی تێپەڕبوونەکان ڕووی لە زیادبوون کردووە.

بەرپرسان پێشبینی دەکەن ئەم هەنگاوە لە ڕووی لۆجیستییەوە پاڵنەرێکی گرنگ بێت بۆ پڕۆژە ستراتیژییەکانی گواستنەوە کە ئامانجیان بەستنەوەی هێڵی تورکیا، عێراق و وڵاتانی کەنداوە.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار