
ھەڵکوتانەسەر فرۆشگایەک لە پردێی کەرکووک: ٢ ئەندامی داعش کوژران و ١١ ئەندام دەستگیرکران
دەزگای دژەتیرۆری عێراق ڕایگەیاند کە دوو چەکداری داعشیان لە فرۆشگایەکدا لە شارۆچکەی پردێ کوشتووە و ھاتوچۆیان بۆ ناوچەکە داخستووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەزگای دژەتیرۆری عێراق، لە ئۆپراسیۆنێکدا بۆ سەر فرۆشگایەک لە شارۆچکەی پردێی سەر بە کەرکووک، دوو ئەندامی داعش کوژران. ڕاگەیەندراوە کە کوژراوەکان پشتیوێنی تەقێنەرەوەیان پێبووە. لە هەمان ئۆپراسیۆندا، دەزگاکە ئاشکرای کرد کە ڕووبەڕووی ١١ چەکداری داعش بوونەتەوە و بەو هۆیەوە ھاتوچۆیان بۆ شارۆچکەی پردێ داخستووە.
شایەتحالێک لە شوێنی ڕووداوەکەوە ڕایگەیاند، دوو کەسەکە بۆ کڕینی پێداویستی چوونەتە ناو دووکانەکە، هێزە ئەمنییەکانیش خەڵکی ناو دووکانەکەیان ناچار کردووە لەسەر زەوی ڕابکشێن، دواتر دەنگی تەقەیەکی زۆر بیستراوە و کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕاپۆرتی دا کە لە هەمان ڕۆژدا لە ئەنجامی بەدواداچوونی مەیدانی لە نزیک گوندی مەلحە، شوێنی دوو ئەندامی داعش دەستنیشانکراوە و بە دوو گوللەھاوەن کراونەتە ئامانج، بەڵام ئەو تەقەکردنە بەر ژنێکی مەدەنیی تەمەن ٢٨ ساڵ کەوتووە و بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی. عامر نووری، وتەبێژی پۆلیس ڕایگەیاند، گیانلەدەستدانی ئەو ژنە بەهۆی تەقەی ئاراستەنەکراوی ھاوەنەوە بووە.
سەرچاوە: Rûdaw