PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سیاسەت
سیاسەت

دادگایەکی عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ مستەفا حەسەن، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای میسان دەرکرد
دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخی سێیەم، بەهۆی هەڕەشەی جیابوونەوەی پارێزگای میسان لە دەسەڵاتی فیدراڵی، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ مستەفا حەسەن دەرکرد.

دادگایەکی عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ مستەفا حەسەن، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای میسان دەرکرد

دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخی سێیەم، بەهۆی هەڕەشەی جیابوونەوەی پارێزگای میسان لە دەسەڵاتی فیدراڵی، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ مستەفا حەسەن دەرکرد.

دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخی سێیەم، لە بەڵگەنامەیەکدا کە مێژووەکەی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ە، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ مستەفا حەسەن، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای میسان دەرکرد. دادگاکە بڕیارەکەی بەپێی ماددەی ٢٢٤ بڕگەی دووەمی یاسای سزادانی عێراقی ژمارە ١١١ی ساڵی ١٩٦٩ی هەموارکراو دەرکردووە و داواکاری گشتی عێراقیشی لەو بڕیارە ئاگادار کردووەتەوە.

هۆکاری ئەم بڕیارە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هەڕەشانەی حەسەن کە تێیدا هەڕەشەی جیابوونەوەی پارێزگای میسانی لە دەسەڵاتی فیدراڵی کردبوو، هەروەها مۆڵەتی سێ رۆژی بۆ کردنەوەی دەروازەی سنووری شەیب دیاری کردبوو. ناوبراو رایگەیاندبوو ئەگەر لەو ماوەیەدا داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت، بڕیاری نافەرمانی مەدەنی دەدەن و هەنگاو بۆ جیابوونەوەی پارێزگاکە لە بەغدا دەنێن.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا کە رۆژی دووشەممە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ بڵاوکرایەوە، ئاشکرای کرد کە عەلی زەیدی فەرمانی کردووە لێکۆڵینەوە لەگەڵ حەسەن دەست پێ بکات. لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە پابەندبوون بە رێکارە یاسایی و دەستوورییەکان پێویستە و بەرپرسیارێتی یاسایی خراوەتە ئەستۆی لایەنە پەیوەندیدارەکان.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار