PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی جیهان
جیهان

ئەنساروڵا ئەلئەوفیا هەڕەشەی وەڵامدانەوەی توند دەکات ئەگەر ئەمریکا ئاسمانی عێراق بەکاربهێنێت
بزووتنەوەی ئەنساروڵا ئەلئەوفیا ڕایگەیاند کە بۆ ڕێگریكردن لە بەکارهێنانی خاک و ئاسمانی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران، وەڵامی سەربازییان دەبێت.

بزووتنەوەی ئەنساروڵا ئەلئەوفیا، کە یەکێکە لە گرووپە چەکدارەکانی عێراق، ڕایگەیاندگەر ئەمریکا ئاسمان یان خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکاربهێنێت، وەڵامێکی توندی هێزەکانی ئەمریکا دەدەنەوە. عەلی فەتلاوی، وتەبێژی بزووتنەوەکە جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هەڕەشەیە لەسەر ئەو بنەمایەیە کە نابێت عێراق بكرێتە بنکەیەک بۆ هێرشکردنە سەر هیچ وڵاتێکی دراوسێ.

فەتلاوی داوای لە واشنتۆن کرد ڕێز لە سەروەری و ئاسمانی عێراق بگرێت و گوتیشی قەبارە و شێوازی وەڵامدانەوە سەربازییەکەیان بۆ هەر پێشێلکارییەک لەلایەن سەرکردایەتی گرووپەکەوە دیاری دەکرێت. ئەم گرووپە کە پێشتر لەلایەن ئەمریکاوە خرابووە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە، لەم مانگانەی دواییدا و بەهۆی زیادبوونی گرژییەکانی نێوان تاران و واشنتۆن ناوی زیاتر دەبرێت.

گرووپەکە لە ماوەی مانگی تشرینی یەکەمدا ئەمریکای تۆمەتبار کردبوو بەوەی زیاتر لە ١٧٠ جار ئاسمانی عێراقی بۆ مەبەستی سەربازی و هەواڵگری پێشێل کردووە. دوای ئەم پێشێلکارییانە، ئەنساروڵا ئەلئەوفیا جەختی لەسەر سووربوونی خۆی کردەوە بۆ پاراستنی سەروەریی عێراق و وەستانەوە دژ بە دەستوەردانی دەرەکی.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار