PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

فەرماندەی بەرگریی ئاسمانیی عێراق ڕایگەیاند سیستەمی نوێی بەرگری بەم نزیکانە دەگات
عێراق گرێبەستێکی بۆ کڕینی سیستەمی پێشکەوتووی بەرگریی ئاسمانی واژۆ کردووە و ڕایگەیاندووە کە یەکەم کاروانی ئەو سیستەمانە بەم نزیکانە دەگاتە وڵاتەکە.

فەرماندەی بەرگریی ئاسمانیی عێراق ڕایگەیاند سیستەمی نوێی بەرگری بەم نزیکانە دەگات

عێراق گرێبەستێکی بۆ کڕینی سیستەمی پێشکەوتووی بەرگریی ئاسمانی واژۆ کردووە و ڕایگەیاندووە کە یەکەم کاروانی ئەو سیستەمانە بەم نزیکانە دەگاتە وڵاتەکە.

فەرماندەی بەرگریی ئاسمانیی عێراق، لیوا موهەنەد ئەسەدی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕاگەیاند کە گرێبەستێکیان بۆ کڕینی کۆمەڵێک سیستەمی پێشکەوتووی بەرگریی ئاسمانی واژۆ کردووە و یەکەم کاروانی ئەو سیستەمانە بەم نزیکانە دەگاتە عێراق.

ئەسەدی ئاماژەی بەوە کرد کە بە پاڵپشتیی تەواوی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، تواناکانی بەرگریی ئاسمانی لە چوارچێوەی پلانێکی ستراتیژیی سێ قۆناغیدا بەهێز دەکەن. هەروەها وتی بودجەی پێویست بۆ ئەو سیستەمانە تەرخان کراوە کە تیمە تەکنیکییەکان لە مەیداندا تاقییان کردووەتەوە و پەسەندیان کردووە، هاوکات ئەو کارمەندە سەربازییانەی کە ئەو چەکانە بەکاردەهێنن، بۆ مەشق و ڕاهێنان ڕەوانەی ئەو وڵاتانە کراون کە سیستەمەکان بەرهەم دەهێنن.

لەو مانۆڕە سەربازییەدا کە بە ڕەزامەندیی سەرۆک ئەرکانی سوپا هەفتەی داهاتوو ئەنجام دەدرێت، سیناریۆی بەرەنگاربوونەوەی پێشێلکارییەکانی ئاسمانی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی (دڕۆن) بە بەکارهێنانی سیستەمە بەردەستەکان جێبەجێ دەکرێت. جەختیش لەوە کرایەوە کە هیچ سیستەمێک ناتوانێت سەد لە سەد پارێزگاری دابین بکات و فڕۆکە بێفڕۆکەوانە تێچوو کەمەکان بەهۆی کەمکردنەوەی دەرکەوتنیان لە ڕاداردا، ئاستەنگی نوێ دروست دەکەن. تیمە پسپۆڕەکان دووپاتیان کردەوە کە سوورن لەسەر پاراستنی سەروەریی ئاسمانی عێراق.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار