
دەنگی تەقینەوەیەک لە دوورگەی قەشم بیسترا و هێرشکردنە سەر کەشتییەکان لە گەرووی هورمز بەردەوامە
دەنگێکی بەهێزی تەقینەوە لە دوورگەی قەشمی ئێران لە نزیک گەرووی هورمز تۆمار کراوە، هاوکات هێرشەکان بۆ سەر کەشتییە نەوتییەکان لە ناوچەکەدا بەردەوامن.
لە دوورگەی قەشم لە نزیک گەرووی ستراتیژیی هورمز لە باشووری ئێران، دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز بیسترا. ئاژانسی دەنگوباسی مێهر زانیاریی وردی لەسەر رووداوەکە نەداوە، بەڵام رایگەیاند کە جووڵەکان لە ناوچەکەدا بەردەوامن.
بەپێی سەکۆی زانیارییە هەواڵگرییە کراوەکان Mench OSINT، ڕۆژی هەینی ٢ی تشرینی یەکەم لە گەرووی هورمز بۆردومانی دوو کەشتیی نەوتکراوە. هەروەها لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا دوو کەشتی بە ئاڵای کوێت و سێ کەشتی بە ئاڵای ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کراونەتە ئامانج.
هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە هەر کەشتییەک لە گەرووەکە بپەڕێتەوە لەژێر مەترسیدایە و ڕەنگە بەر مینە دەریاییەکان بکەوێت. ئەم ڕاگەیەندراوانە هاوتەریبن لەگەڵ هەڕەشەکانی پێشووی حوسێن محیبی وتەبێژی سوپای پاسداران بۆ سەر کەشتییەکان.
لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٦، دوای هێرشە ئاسمانییە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە سەرانسەری ئێران و بەتایبەت تاران، ئێران گەرووی هورمزی بە تەواوی داخست کە ڕۆژانە زیاتر لە ٢٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی پێدا تێدەپەڕێت، ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی قەیرانێکی قووڵ لە بازاڕەکانی وزەی جیهاندا.
سەرچاوە: Kurdistan24