
سەرۆککۆماری ئێران مەسعود پزیشکیان بۆ کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان چوو بۆ نیویۆرک
سەرۆککۆمار پزیشکیان، لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٦دا لە تارانەوە بەرەو نیویۆرک بەڕێکەوت بۆ بەشداریی لە ٨١ەمین کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان.
سەرۆککۆماری ئێران مەسعود پزیشکیان، بەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ لە ڕێوڕەسمێکی فەرمیدا لە تارانەوە بەرەو نیویۆرک بەڕێکەوت.
پزیشکیان بەشداری لە ٨١ەمین دانیشتنی کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا دەکات و لەم چوارچێوەیەدا دیدار و کۆبوونەوەی دووقۆڵی لەگەڵ سەرۆکی وڵاتان و بەرپرسانی باڵادا ئەنجام دەدات.
هەروەها بڕیارە بە جیا لەگەڵ ئێرانییەکانی دانیشتووی ئەمریکا، نوێنەرانی هەندێک لە ناوەندەکانی بیرکردنەوە و کەسایەتییە دیارەکان کۆببێتەوە.
٨١ەمین دانیشتنی کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ٨ی ئەیلوولەوە بەردەوامە، کۆبوونەوە سەرەکییەکان و دیدارە ئاستباڵاکانی لە نێوان ٢٢ تا ٢٨ی ئەیلوولدا لەژێر دروشمی "گێڕانەوەی متۆمانە" بەڕێوە دەچن.
سەرچاوە: Kurdistan24