PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

سەرۆک کۆماری ئێران پزیشکیان بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی COP31 چوو بۆ تورکیا
سەرۆک کۆماری ئێران مەسعود پزیشکیان بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان و پێشکەشکردنی وتارێک گەیشتە تورکیا.

سەرۆک کۆماری ئێران مەسعود پزیشکیان بە مەبەستی بەشداری لە کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان (COP31) و پێشکەشکردنی وتارێک لە کۆنفرانسەکەدا، سەردانی تورکیای کرد. لە کاتی گەیشتنی بۆ تورکیا لەلایەن بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێکرا.

لە ماوەی سەردانەکەیدا، پزیشکیان کۆبوونەوەی دووقۆڵی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و بەشێک لە سەرکردەکانی دیکەی وڵاتانی بەشدار لە کۆنفرانسەکەدا ئەنجام دەدات.

پزیشکیان پێش بەڕێکەوتنی بۆ تورکیا لە لێدوانێکدا جەختی لەوە کردەوە کە COP31 دەرفەتێکی گونجاوە بۆ دیدار لەگەڵ سەرکردەی وڵاتانی جیاواز و ڕوونکردنەوەی هەڵوێستی ئێران سەبارەت بە کاریگەرییە وێرانکەرەکانی جەنگ و هێرشەکان بۆ سەر ژینگە. هەروەها ڕایگەیاند: "لەو لووتکەیەدا قسە لەسەر هەنگاوەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دەکەین بۆ تێکدانی ژینگە."

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار