PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

زنجیرەی «یەل» لە ئێران بەهۆی دیمەنێکی باوەشکردنەوە ڕاگیرا
دادگای کولتوور و میدیای تاران بە بیانووی ئەوەی دژی ڕەوشتی گشتییە، پەخشی زنجیرەی «یەل»ی بەهۆی دیمەنێکی باوەشکردن لە ئەڵقەی شەشەمدا ڕاگرت.

زنجیرەی «یەل» لە ئێران بەهۆی دیمەنێکی باوەشکردنەوە ڕاگیرا

دادگای کولتوور و میدیای تاران بە بیانووی ئەوەی دژی ڕەوشتی گشتییە، پەخشی زنجیرەی «یەل»ی بەهۆی دیمەنێکی باوەشکردن لە ئەڵقەی شەشەمدا ڕاگرت.

لە ئێران زنجیرەیەک بە ناوی «یەل» بە بڕیاری لقی ٣٥ی دادگای کولتوور و میدیای تاران لە پەخش ڕاگیرا. دادگاکە ئەو دیمەنەی باوەشکردنەی کە لە ئەڵقەی شەشەمی زنجیرەکەدا هەیە، بە دژی ڕەوشتی گشتی و ناوەڕۆکێکی تاوانکاری وەسف کرد.

لەو دیمەنەدا، کارەکتەری دایک کە سوهەیلا ڕەزەوی تەمەن ٧٢ ساڵ ڕۆڵەکەی دەبینێت، باوەش بە کوڕە هەڵاتووەکەیدا دەکات کە بابەک حەمیدیانی تەمەن ٤٦ ساڵ ڕۆڵەکەی دەبینێت و ماوەیەکی زۆر بوو یەکیان نەدیبوو. دادگاکە و بەشێک لە بەکارهێنەرانی سۆشیاڵ میدیا بە ئاماژەدان بەوەی ئەو دوو ئەکتەرە لە ژیانی ڕاستەقینەدا هیچ پەیوەندییەکی هاوسەرگیری یان خێزانییان نییە، دیمەنەکەیان بە دژی پێوەرە ئایینییەکان و کولتووری نەریتی زانی.

دەرهێنانی زنجیرەکە لە ئەستۆی جەمشید مەحموودییە و ئەکتەرانی ناسراو وەک نەوید محەممەدزادە، میلاد کەی مەرام و بابەک حەمیدیان تێیدا ڕۆڵ دەبینن. ئەو زنجیرەیە کە هەفتانە ئەڵقەیەکی لێ بڵاو دەکرایەوە، تا ئێستا شەش ئەڵقەی لێ پەخش کراوە و لە هەرێمی کوردستانیش بینەرێکی زۆری هەبوو.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار