PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران شەڕ و پێدادان؛ سەرتیپ حوسێن زاریفی کوژرا
سەرتیپ حوسێن زاریفی، ئەندامی سوپای پاسدارانی ئێران لە کاتی شەڕ و پێدادانی نێوان هێزە ئاسایشییەکان و گرووپە چەکدارەکان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە کوژرا.

سەرتیپ حوسێن زاریفی، ئەندامی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، لە کاتی شەڕ و پێدادانی نێوان هێزە ئاسایشییەکان و گرووپە چەکدارەکان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە گیانی لەدەستدا.

بارەگای قودسی سەر بە هێزە زەمینییەکانی سوپای پاسداران ڕایگەیاند کە سەرتیپ زاریفی، فەرماندەی بارەگای ئۆپراسیۆنی شەهید سەجاد سەراوان "لە کاتی ئۆپراسیۆنێکدا دژی تیرۆریستانی بەکرێگیراوی دوژمن گیانی لەدەستداوە." هیچ زانیارییەک دەربارەی وردەکارییەکانی ئۆپراسیۆنەکە نەدراوە.

لەم ڕۆژانەی دواییدا شەڕ و پێدادان لە نێوان هێزە ئاسایشییەکان و گرووپە چەکدارەکان لە ناوچەکە زیادی کردووە. ئەم ناوچەیە بە شوێنی چالاکیی چەکداریی ڕێکخراوێک بە ناو «جەیشولعەدل» ناسراوە.

ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی سەرتیپ زاریفی، لە ٢٥ی ئەیلوول لە شارۆچکەی سەراوان لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان بەڕێوەدەچێت.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار