PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

لە شاری زاهیدانی ئێران لە نزیک بنکەیەکی پۆلیس بۆمبێکی دەنگی تەقییەوە
لە تەقینەوەکەی نزیک بنکەی پۆلیسی ژمارە ١٩ لە زاهیدان، هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەکەوتووەتەوە.

لە شاری زاهیدانی ئێران لە نزیک بنکەیەکی پۆلیس بۆمبێکی دەنگی تەقییەوە

لە تەقینەوەکەی نزیک بنکەی پۆلیسی ژمارە ١٩ لە زاهیدان، هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەکەوتووەتەوە.

لە شاری زاهیدانی سەر بە پارێزگای سیستان و بەلوچستان لە ئێران، لە شەقامی کۆماری و لە نزیک بنکەی پۆلیسی ژمارە ١٩ دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز بیسترا.

قایمقامی زاهیدان، جەمشید ڕەهشانی نەسب ڕایگەیاند کە تەقینەوەکە بەهۆی بۆمبێکی دەنگییەوە بووە و لە ڕووداوەکەدا هیچ زیانێکی گیانی یان مادی نەکەوتووەتەوە. هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە بۆ زانینی وردەکاری و هۆکاری ڕووداوەکە.

سیستان و بەلوچستان دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای ئێران و زۆربەی دانیشتوانەکەی هاووڵاتییانی سوننەمەزهەبن. ئەم ناوچەیە لە ڕابردوودا بەردەوام ئاڵۆزی و پێكدادانی لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و گرووپە چەکدارەکانی دژبەری حکومەت و قاچاخچییانی دەرمانە هۆشبەرەکاندا بەخۆیەوە بینیوە.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار