PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی جیهان
جیهان

ئێران: تاوەکو ئەمریکا مەرجەکانی دانوستان جێبەجێ نەکات، هیچ کۆبوونەوەیەک ناکرێت
ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران موحسین ڕەزایی لە وەڵامی وتەکانی ترەمپدا بۆ ئامادەیی دانوستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئەمریکا مەرجەکانی ڕێککەوتنی ١٧ی حوزەیران جێبەجێ نەکات، هیچ کۆبوونەوەیەک ناکرێت.

ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران موحسین ڕەزایی، لە ڕاگەیەندراوێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان جەختی کردەوە کە نابیّت بە وتەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی "ئامادەیی بۆ دانوستان" هەڵبخرێین و وتی: "تا مەرجەکانی ئێران جێبەجێ نەکرێن، هیچ کۆبوونەوەیەک ناکرێت. خاڵ!".

ڕەزایی ئاماژەی بەوە دا، بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی لە ١٧ی حوزەیراندا لە نێوان هەردوو وڵاتدا ئیمزا کراوە، پێویستە واشنتۆن ئابڵۆقە و زەختە ئابوورییەکان هەڵبگرێت، داراییەکانی سڕکراوی ئێران ئازاد بکات و هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و غەززە بپچڕێنێت.

ترەمپ لە هەفتەکانی ڕابردوودا سەرەتا ڕایگەیاندبوو کە دەرگای دانوستان داخراوە، بەڵام دواتر وتی ئامادەی دانوستانن؛ ڕەزایش ڕەتی کردەوە ئەم پەیامە جیاوازانە کاریگەرییان لەسەر پرۆسەی دانوستان هەبێت.

سەرچاوە: کوردستان٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار