
ئێران ئاگاداری دا لەوەی لە حاڵەتی هێرشێکی نوێی ئەمریکادا جووگرافیای جەنگ دەگۆڕن
وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند کە هێرشێکی ئەگەریی ئەمریکا دەبێتە هۆی گۆڕینی جۆری چەک و مەودای جووگرافی.
وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران، حوسێن موحیبی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فارس ڕایگەیاند، لە حاڵەتی ڕوودانی هێرشێکی نوێی ئەمریکادا، جۆری ئەو چەکانەی بەکاردەهێنرێن و مەودای جووگرافیی جەنگەکە دەگۆڕدرێن. ئەم لێدوانە جەختی لەوە کردەوە کە تاران لە ئامادەباشیی تەواودایە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی درێژخایەن.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە بەرپرسانی ئێران چاوەڕوانی ئەوە دەکەن وڵاتەکەیان ڕووبەڕووی هێرشێکی نوێی ئەمریکا ببێتەوە، و مۆڵەتی ئەفسەرە پلەبەرزەکانی سوپا و بەرپرسانی هێزە ئهمنییهکان ههڵوهشێنراوهتهوه.
فەرماندەیی هاوبەشی جەنگی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاندووە، زانیاریی هەواڵگرییان پێگەیشتووە کە ئەمریکا خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان ئامادە دەکات و ئەم دۆخەش دەرئەنجامی دەبێت.
لەلایەکی ترەوە، سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە ڕوودانی ڕووداوێکی گەورە پەیوەندیدار بە ئێرانەوە ئەگەرێکی کراوەیە و لە نێوان سێ بژاردەدا، سڕینەوەی تەواوەتیی ئێران، زەخت و فشاری ئابووری، یان گەیشتن بە ڕێککەوتن هەیە.
سەرچاوە: Kurdistan24