
وەزیری دەرەوەی ئێران عەراقچی لە نیویۆرک لەگەڵ وێنکۆف و کۆشنەری نوێنەرانی ئەمریکا کۆبۆوە
عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە نیویۆرک لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف و جارد کۆشنەر، نوێنەرانی تایبەتی ئەمریکا کۆبۆوە.
عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاتی ئامادەبوونی لە نیویۆرک بۆ بەشداریکردن لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، "لە سەر داوای سووردیاری بەرپرسانی ئەمریکی" لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف و جارد کۆشنەر، نوێنەرانی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کۆبۆوە.
لە کۆبوونەوەکەدا عەراقچی مەرجەکانی ئێرانی بۆ پێدانی ڕێگە بە ئاوەدانکردنەوەی گەرووی هورمز ڕادەستی ئەمریکا کرد. ئەم مەرجانە بریتین لە لابردنی دەستبەجێی گەمارۆی دەریایی لەلایەن ئەمریکاوە، ئازادکردنی سەرجەم داراییە سڕکراوەکانی ئێران و کۆتاییهێنان بە شەر لە تەواوی ئەو ناوچانەی کە "بەرەی بەرخۆدان"ی تێدایە.
ئەم کۆبوونەوەیە وەک یەکەم کۆبوونەوەی ئاستبەرز و ڕووبەڕووی نێوان هەردوو وڵات دوای دووبارە هەڵگیرسانەوەی شەڕ و پێکدادانەکان لە دوای ڕێککەوتننامەی مانگی حوزەیران تۆمارکرا. ترەمپ ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەکە نزیکەی سێ سەعاتی خایاندووە و "زۆر باش بەڕێوەچووە".
سەرچاوە: Rûdaw