PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

سوپای پاسدارانی ئێران: دوو تانکەری گەورە لە گەرووی هورمز بەر مین کەوتن
سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، دوو تانکەری گەورە کە بە ڕێگەی نایاساییدا تێپەڕیون، بەر مینی دەریایی کەوتوون و ڕاگیراون.

سوپای پاسدارانی ئێران: دوو تانکەری گەورە لە گەرووی هورمز بەر مین کەوتن

سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، دوو تانکەری گەورە کە بە ڕێگەی نایاساییدا تێپەڕیون، بەر مینی دەریایی کەوتوون و ڕاگیراون.

سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، دوو تانکەری گەورە کە هەوڵیان داوە بە ڕێگەی مۆڵەتپێنەدراودا لە گەرووی هورمز تێپەڕن، بەر مینی دەریایی کەوتوون و تەقیونەتەوە و لە ئەنجامدا ڕاگیراون.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، تانکەرەکان لە باکووری دوورگەی گانەم کە سەر بە عومانە و لە ڕۆژهەڵاتی گەرووەکەدا بەر مین کەوتوون؛ دوای ڕووداوەکان لەو ناوچانە، تانکەرەکان خراونەتە ژێر کۆنترۆڵەوە.

هێزی دەریایی سوپای پاسداران جەختی لەوە کردەوە کە گەرووی هورمز بە تەواوی لەژێر کۆنترۆڵ و چاودێریی ئەواندایە و هۆشداریشی دایە خاوەن تانکەرەکان و کۆمپانیاکانی بازرگانی و گواستنەوەی دەریایی.

ئێران لە ١٢ی تەممووزدا، دوای ئەو هێرشانەی ئەمریکا لە ٨ی تەممووز دەستی پێکردبوون، گەرووی هورمزی جارێکی دیکە داخست و هەڕەشەی ئەوەی کرد کە هەر کەشتییەک بەبێ مۆڵەت لە دەرەوەی ڕێڕەوە دیاریکراوەکان تێپەڕێت، دەکاتە ئامانج.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار