PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی کلتوور و ئەدەب
کلتوور و ئەدەب

ئێران داوای کرد بەرلەوەی تەنگی هورمز بکرێتەوە ٧ مەرج لە ماوەی ٣ تا ٤ ڕۆژدا جێبەجێ بكرێن
ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی موحسین ڕەزایی ڕایگەیاند کە دەبێت مەرجەکان لە ماوەیەکی کورتدا جێبەجێ بكرێن.

ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران موحسین ڕەزایی، لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند کە بەرلە دووبارە کردنەوەی تەنگی هورمز دەبێت هەفت مەرجەکەی ئێران لە ماوەی سێ یان چوار ڕۆژدا جێبەجێ بكرێن.

ڕەزایی ئاماژەی بەوە دا کە دوای کۆبوونەوە ناڕاستەوخۆکانی عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوە لەگەڵ شاندی ئەمریکی لە سەردانەکەیدا بۆ نیویۆرک، ئەم مەرجانە ڕادەستی ناوبژیوانان کراون و جەختی لەوە کردەوە کە مەرجەکان لە ڕووی زمان و جۆرەوە لە مەرجەکانی پێشوو جیاوازن. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە هەڵوێستی ئێران گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە، بەڵام ڕوانینی بۆ دیپلۆماسی لە ڕابردوو جیاوازە و دەبێت ئەمریکا هەنگاوی زیاتر بنێت.

جگە لەوەش، ڕەزایی هۆشداریی دا بە وڵاتانی ناوچەکە و ڕایگەیاند کە نەبنە ئامرازی یارییەکانی ئەمریکا بەرامبەر وڵاتانی ناوچەکە و ڕێگە لەو گەشتە ئاسمانییانە دەگیرێت کە هی وڵاتانی دراوسێن و هاوکاریی ئەمریکا دەکەن.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار