PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی تەندروستی و وەرزش
تەندروستی و وەرزش

گەشتە ڕاستەوخۆکانی نێوان ئێران و عێراق لە ٤ی تشرینی یەکەمەوە دەست پێ دەکەنەوە
دەستەی تەیارەوانیی مەدەنیی ئێران ڕایگەیاند کە گەشتە ڕێژەیییەکانی گواستنەوەی سەرنشینان لە نێوان تاران و بەغدا لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ەوە بەپێی بەرنامەی ئاسایی دەست پێ دەکەنەوە.

دەستەی تەیارەوانیی مەدەنیی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕۆژی شەممە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ ئاشکرای کرد، دوای هەماهەنگییەکانی نێوان تاران و بەغدا، گەشتە ئاسمانییە ڕاستەوخۆکانی گواستنەوەی سەرنشینان لە نێوان فڕۆکەخانەکانی دوو وڵاتدا لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ەوە بە شێوەیەکی فەرمی و بەپێی بەرنامەی ئاسایی دەست پێ دەکەنەوە.

ئەم بڕیارە دەستبەجێ دوای پەیامێکی فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی X هات. حوسێن ئاماژەی بەوە کردبوو کە ڕۆژی هەینی ٢ی تشرینی یەکەم لە واشنتن لەگەڵ سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەیالەتە یەکگرتووەکان کۆبۆتەوە و تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا، پێشهاتە ئابووری و ئەمنییەکانی ناوچەکە و کاریگەرییەکانی گەمارۆکانی سەر ئێرانیان لەسەر عێراق کردووە.

له کۆبوونەوەکەدا کاریگەریی گەمارۆکان لەسەر فڕۆکەخانەی نەجەف کە گرنگییەکی ستراتیژیی بۆ عێراق هەیە، تاوتوێ کرا. وەزیری گەنجینەی ئەمریکا داواکارییەکەی عێراقی پەسەند کرد و ڕەزامەندیی دا لەسەر بەخشینی ئەو گەشتانەی بە مەبەستی سەردانی شوێنە پیرۆزەکان دەکرێن لە گەمارۆکان.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار