
ھەوڵی نوێی بەسیجکردنی ئێران و نەتەوەی کورد
بەسیجکردنی جەماوەری کە ئێران لە مەرجەکانی جەنگدا دەستی پێکردووە، تەنیا فراوانکردنی توانای سەربازی نیست؛ بەڵکو پێکهاتەیەکی نوێیە کە توانای ئاسایش و کۆنتڕۆڵی ڕژێم لەو ناوچانەی نەتەوەی کوردی تێدا دەژێت بەهێزتر دەکات؛ ئەم پرۆسەیە ئاماژەیە بۆ قۆناغێکی نوێ کە دەکرێت دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی بۆ ئیرادەی سیاسی، ئاسایشی کۆمەڵایەتی، پێگەی نەتەوەیی و داهاتووی کورد هەبێت.
لەگەڵ قورسوبوونی مەرجەکانی ئەو جەنگەی لە شوباتی ٢٠٢٦ لە ئێران دەستی پێکرد، دەستپێکردنی بەرنامەیەکی بەرفراوانی بەسیجکردنی خۆبەخشانە لەلایەن دەوڵەتەوە، تەنیا وەک پێشحاتێکی سەربازی سەیر ناکرێت. فراوانکردنی توانای ئاسایش و سەرلەنوێ چەکدارکردنەوەی کۆمەڵگە لەلایەن ڕژێمێکەوە کە لەسەر سێدارە و سەرکوتکاری دامەزراوە لە مەرجەکانی جەنگدا، مانایەکی زۆر لەوە قووڵتر هەڵدەگرێت کە لە ئامارە ڕاگەیەندراوەکاندا هاتووە؛ ئەمە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئیرادەی سیاسی، پێگەی نەتەوەیی، ئاسایش و نوێنەرایەتی نێودەوڵەتی نەتەوەی کورد.
بەپێی ڕاگەیەندراوی دەسەڵاتدارانی ئێران، زیاتر لە ٦٠٠ هەزار کەس لە بەرنامەیەکدا بە ناوی "جانفەدای ئێران" تۆمار کراون و چاوەڕوان دەکرێت بەشداری لە مەشقەکاندا لە یەک ملیۆن کەس تێپەڕێت. بەڵام نابیێت ئەوە فەرامۆش بکرێت کە ئەم ژمارانە بە شێوەیەکی سەربەخۆ وەک ژمارەی هێزی سەربازی پشتڕاست نەکراونەتەوە و ئاماژە نین بۆ سوپایەکی وشکانی بەردەوامی یەک ملیۆن کەسی. زانیارییە بەردەستەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم پێکهاتەیە وەک چینێکی بەرگریی خۆبەخش لە تەنیشت سوپای پاسداران و بەسیج داڕێژراوە، واتە لەجیاتی جێگرتنەوەی دەزگا ئاسایشییە جێگیرەکان، ئامانجی فراوانکردنی بنکەی کۆمەڵایەتیی ئەو دەزگایانەیە.
لە ڕاستیدا بەرنامەکە وەک کەمپینێکی تۆمارکردن نەمایەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرکردایەتیی بەسیج لە مانۆڕێکدا لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ لە تاران، پرۆسەی تێکەڵکردنی خۆبەخشە تۆمارکراوەکان بۆ ناو کەتیبەکانی بەرگری و یەکە ڕێکخراوەکان بەفەرمی دەستی پێکردووە. بەرنامەی ڕاھێنانی سەرەتایی و پێشکەوتوو کە بەشەکانی وشکانی، ئاسمانی و دەریایی دەگرێتەوە دامەزراون و پلانیش دانراوە کە جێبەجێکردنی ئەم ڕێکارانە بۆ پارێزگاکانی دیکەش فراوان بکرێت. ڕێکخستنی خۆبەخشان لە چوارچێوەی یەکە ناوخۆییەکانی ٧٢ کەسی و کەتیبەکانی بەرگریی گەڕەکەکان، وە بونیادنانی ناوەڕۆکی ڕاھێنانەکان لەسەر بابەتەکانی ئاسایشی گەڕەک، بەدواداچوونی زانیاریی ھەواڵگری و ڕووبەڕووبوونەوەی سیخوڕی، ئەوە دەردەخات کە ئەم پێکھاتەیە نەەک تەنیا وەک ھێزێکی یەدەگی بەرەی جەنگ، بەڵکو وەک توێژێکی ئاسایشی ناوخۆیی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کۆمەڵگە داڕێژراوە.
واتای ئەم داڕشتنە، نە لەو قەبارەیەدا دەبێت بپشکنرێت کە بۆ بەسەربازگرتنەکە ڕاگەیەندراوە، بەڵکو دەبێت لە توانای ڕژێمەکەدا بپشکنرێت بۆ دووبارە داڕشتنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو نەتەوانەی لەژێر دەسەڵاتیدان لە دۆخی جەنگدا.
خاڵی یەکلایکەرەوە بۆ نەتەوەی کورد، قەبارەی ژمارەییی ئەم بەسیجکردنە نییە، بەڵکوو ئەوەیە کە شەڕەکە تێگەیشتنی ئاسایشی ناوخۆیی ئێران دەکاتە ئامادەکارییەکی ئاشکرا بۆ لەناوبردن.
لە ئێراندا کوردان بۆ ماوەیەکی درێژە بەھۆی چالاکیی سیاسی، پێگەیان لە ناوچە سنوورییەکان و بوونی هەندێک ڕێکخراوی چەکداریی کوردییەوە، لە ناوەندی سیاسەتەکانی ئاسایشدا بوون. ئاژانسی پەنابەریی یەکێتیی ئورووپا ڕایدەگەیەنێت کە کوردان بەھۆی چالاکیی سیاسییەوە ڕووبەڕووی دەستگیرکردن، جیاکاری و سزای قورس دەبنەوە؛ وە دەوڵەت هەندێک چالاکیی سیاسیی کوردان لە چوارچێوەی ئاسایشی نەتەوەییدا هەڵدەسەنگێنێت. لەم ڕووەوە، بوونی کوردان بە ئامانجی سیاسەتی ئاسایش بارودۆخێکی نوێ نییە کە لەگەڵ شەڕدا سەری هەڵدابێت، بەڵکوو ئاڕاستەیەکی نەگۆڕی لەناوبردنە کە شەڕەکە خێرایی پێ بەخشیوە.
روونە کە ئەم ئاڕاستەیە ئەگەرێکی دوور نییە، بەڵکو لەو وێنەیەی لە مانگەکانی یەکەمی جەنگدا تۆمار کراوە بەباشی تێدەگەین. بەپێی ئامارەکانی مافی مرۆڤ کە لە ئایاری ٢٠٢٦دا بڵاوکراونەتەوە، لە ماوەی دوو مانگدا لانی کەم ٣٦ زیندانی لەسێدارە دراون. لە نێویاندا مێھراب عەبدوڵڵازادە و ناسر باقرزادە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، و ڕامین زاڵە و کەریم مەعروفپوور لە زیندانی ناوەندیی نەغەدە، بێ ئەوەی ئاگاداری بپدرێتە بنەماڵە و پارێزەرەکانیان، لەسێدارە دراون. بڕیاری لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی، حاتەم ئۆزدەمیر و یوسف ئەحمەدی لەلایەن دادگای باڵاوە پەسەند کراوە و بڕیاری ڕەئوف شێخ مەعرووفی، محمد فەرەجی و موحسین ئیسلامخانیش لەژێر پێداچوونەوەی دادگای باڵادایە و ھەموویان لەژێر مەترسیی جێبەجێکردنی سزاکەدان. ئاماژە بەوە دەکرێت کە لە ساڵانی هەشتاکانەوە تا ئێستا بەم شێوە بەرفراوانە سزای لەسێدارەدانی سیاسی جێبەجێ نەکراوە. لە چوار هەفتەی یەکەمی حوزەیرانی ٢٠٢٦دا، لە ڕۆژھەڵات لانی کەم ٢٦ هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر یان دەستگیر کراون، کە لانی کەم شوێنی ڕاگرتنی ھەژدە کەسیان بۆ ماوەیەک ڕانەگەیەندراوە، لە هەمان سەردەمدا تۆمار کراوە کە لە ناوچە سنوورییەکاندا کوشتنی کۆڵبەران بەردەوام بووە.
فراوانبوونی توانای ئاسایش لە کەشی جەنگدا، تەنیا بە واتای جێبەجێکردنی چاودێرییەکی چڕتر یان ئاسایشی سنوورەکان ناهێت. پێکهاتەیەکی خۆبەخش کە لەسەر ئاستی گەڕەکەکان ڕێکخراوە و لە بوارەکانی بەدواداچوونی هەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی سیخوڕی مەشقیان پێکراوە و بەکارهێنانی چەکیان پێوتراوەتەوە و لە سەدان هەزار کەس پێکهاتووە، واتای سەرەکی خۆی لە هێڵی پێشەوەی جەنگدا بەدەست ناهێنێت، بەڵکو لەو جوگرافیایانەدا بەدەستی دێنێت کە ئەو نەتەوانەی تێدا دەژین کە ڕژێم خستوونیەتە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە.
سەرجەم ئامادەکارییە کراوەکان، ئامادەکاریین بۆ ژینۆسایدکردنی کورد و بەلووچەکان؛ چڕبوونەوەی سێدارەکان، دەستبەسەرکردنی تۆمارنەکراو، کۆمەڵکوژی کۆڵبەران لە ناوچە سنوورییەکان و دامەزراندنی کەتیبەکانی گەڕەکەکان، بەشێک لە هەمان ئامادەکاریین.
نەمانی جیاوازی لە نێوان کوردبوون و بەستراوەبوون بە ڕێکخراوێکی چەکدارەوە، پەردەی یاسایی ئەم ئامادەکارییەیە. ناسنامەی کوردی، داواکاریی مافە کلتورییەکان یان چالاکیی سیاسی، بە تەنیا بە مانای لایەنبوون لە شەڕی چەکداریدا نایەت؛ بەڵام کردەوەی ڕژێمی ئێران دان بەم جیاوازییەدا نانێت و تەواوی نەتەوەیەک بە کۆمەڵ وەک هەڕەشەیەکی ئاسایشی دەناسێنێت. ئەوەی دەوڵەتێک تەواوی نەتەوەی ژێر دەسەڵاتی خۆی بە کۆمەڵ بە هەڕەشە دابنێت، ناوی سیستەمی یاسایی نییە، بەڵکو لۆجیکی لەناوبردنە.
لە بەرامبەر ئەم دیمەنەدا، هەڵوێستی ئەکتەرە نێودەوڵەتییەکانیش یەکلاکەرەوە دەبێت. لە ژینگەیەکدا کە هێزە هەرێمی و جیهانییەکان بەپێی بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانی خۆیان دەجوڵێنەوە، بوونی کورد بە ئامرازی سیاستەکانی دەوڵەتانی دیکە، لە ژێر دیمەنی دەستکەوتی کورتخایەندا بڕێک شۆکی درێژخایەن دروست دەکات. ئامانجی سەرەکیی پشتیوانیی نێودەوڵەتی نابێت ڕاپێچکردنی کورد بێت بۆ ناو شەڕێک، بەڵکو دەبێت مسۆگەرکردنی بوون، ئیرادەی سیاسی و مافەکانی نەتەوەی کورد بێت. یەکەم هەنگاوی ئەمەش بریتییە لە دابڕاندنی تەواوەتیی کۆماری سێدارەی ئێران لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
سەرچاوەی سەرەکیی تێرۆر و ناستەقامگیریی ناوچەکە ڕژێمی ئیرانە؛ تا ئەم ڕژێمە نەڕوخێت، نە ئاسایش لە ناوچەکەدا بەدی دێت و نە ئازادی بۆ ئەو نەتەوانەی لەژێر دەسەڵاتیدان دابین دەبێت.
لە کۆماری سێدارەی ئیراندا، نە بەلووچستان، نە ئازەربایجانی باشوور و نە کوردستان ئازاد و سەربەخۆ نین. کاتێک ئەم نەتەوانە بگەنە دەوڵەتی خۆیان، ئەو شەپۆلە تێرۆرەی کە بە دەیان ساڵە ناوچەکەی گرتووەتەوە، سەرچاوەکەی لەدەست دەدات. ئیمڕۆ ئیران لە کەلەپۆری جەنگدایە؛ ئەو دیمەنەی شەڕ درووستی کردووە، ڕژێمی ناچار کردووە بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی خۆی پەنا بباتە بەر چەکدارکردنی کۆمەڵگە، و باجی ئەم ھەوڵەش لە پلەی یەکەمدا دەیانەوێت بە کورد و بەلووچەکان بدەن.
لە کەشووھەوایەکی وەھادا، کۆتاییھێنان بە ڕوانگەی ڕێکخستنی پشتبەستوو بە پارچەگەری لە کوردستاندا، ئیتر بابەتێک نییە دوابخرێت. ئەو سیاستەی کە هر پارچەیەک لە سنووری دەوڵەتی خۆیدا دەیکات، ناتوانێت نوێنەرایەتی نەتەوەی کورد بە گشتی بکات و ئیرادەی نەتەوە دەخاتە دەست ھاوکێشە ناوچەیییەکان.
پێویستە مەرجەعێکی مەدەنی درووست بکرێت کە تەواوی کوردستان بگرێتەوە.
مەرجەعێکی لەم شێوەیە، دەبێت لەسەر ئەو ڕاستییەش بنپێ داڕێژێت کە هێزی نەتەوەی کورد تەنیا بە توانای سەربازی ناپێورێت. زمان، کلتور، پەروەردە، ڕێکخستنی سیاسی، خۆڕاگریی ئابووری، سەرچاوە سەربەخۆکانی زانیاری و پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان، ڕەگەزە بنەڕەتییەکانی بوونی نەتەوەیین. بەڵگەدارکردنی باوەڕپێکراوی پێشێلکارییەکانی مافەکان و وەگەڕخستنی میکانیزمە نێودەوڵەتییەکان، ڕێک بەم هۆیەوە ئاستێکی بڕیارپێدەرهێنە هێندەی ئامادەکاریی سەربازی.
جۆڵانەوەی نوێی سەفەربەری لەلایەن ئێرانەوە، لە ڕوانگەی نەتەوەی کوردەوە ناكرێت تەنیا وەک زیادبوونی ژمارەی سەربازان بخوێندرێتەوە. مەسەلە سەرەکییەکە ئەوەیە کە جەنگ چۆن توانای وێرانکاریی ڕژێمی ئێرانی بەرفراوان کردووە و ئەم بەرفراوانبوونەش چۆن ئاڕاستەی بوونی سیاسی، کلتوری و کۆمەڵایەتیی کوردان دەکرێت.
پاشڕۆژی نەتەوەی کورد ناكرێت بۆ هەژمارە جەنگییەکانی ئەوانی تر بەجێبهێڵدرێت؛ کوردان دەبێت وەک بکەرێک ڕەفتار بکەن کە ئیرادەی سیاسی، ناسنامە و مافەکانی خۆیان دەپارێزێت.
ئیرادەی سیاسیی نەتەوەی کورد، پێگەی نەتەوەیی، ئاسایش و نوێنەرایەتیی نێودەوڵەتیی، ئەو بابەتانە نین کە لە ژێر سێبەری جەنگدا دوا بخرێن. گۆشەگیرکردن و ڕووخاندنی کۆماری سێدارەی ئێران، یەکگرتن لە دەوری مەرجەعێکی مەدەنی کە تەواوی کوردستان بگرێتەوە، و گەیشتنی نەتەوەی کورد بە دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی، ئەمڕۆ بەشە دانەبڕاوەکانی هەمان هاوکێشەن.
سەرچاوەکان
ئەلجەزیرە. (١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٦). ئێرانییەکان لە گەورەترین خۆپێشاندانی دژ بە ئەمریکا لە سەرەتای جەنگەوە کۆبوونەوە.
ئاژانسی پەنابەریی یەکێتیی ئەورووپا. (٢٠٢٥). ڕێنمایی وڵات: ئێران.
ئێران وایەر. (١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٦). سوپای پاسداران مەشقی چەکداریی مەدەنی لە ژێر ناوی "جانفەدا" فراوانتر دەکات.
ئێران وایەر. (١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٦). سەرۆکی بەسیج: خۆبەخشانی جانفەدا تێکەڵی یەکەکانی بەرگری دەکرێن.
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان. (٢٣ی ئەیاری ٢٠٢٦). لەسێدارەدانی سیاسی لە ئێران ڕوو لە زیادبوونە: نیگەرانییەکان بۆ زیندانیانی کورد ڕوو لە زیادبوونە.
پەیمانگەی کوردستانی واشنتن. (٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٦). بڵاوکراوەی کوردستان: حوزەیرانی ٢٠٢٦.