PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی جیهان
جیهان

وتەبێژی سوپای ئێرانی: لە هەەر هێرشێکی ئەگەریدا باجێکی گەورەتر بە ئەمریکا دەدرێت
محەمەد ئەکرەمی-نیا، وتەبێژی سوپای ئێران هۆشداری دا کە ئەگەر ئەمریکا پلانی هێرشێکی سەربازی نوێ بۆ سەر ئێران دابنێت، هێزەکانی ئەمریکا زیانی گەورەتر دەچێژن.

وتەبێژی سوپای ئێرانی: لە هەەر هێرشێکی ئەگەریدا باجێکی گەورەتر بە ئەمریکا دەدرێت

محەمەد ئەکرەمی-نیا، وتەبێژی سوپای ئێران هۆشداری دا کە ئەگەر ئەمریکا پلانی هێرشێکی سەربازی نوێ بۆ سەر ئێران دابنێت، هێزەکانی ئەمریکا زیانی گەورەتر دەچێژن.

محەمەد ئەکرەمی-نیا، وتەبێژی سوپای ئێران لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکانی وڵاتەکەی، ئاماژەی بە ئەگەری دەستپێکردنەوەی هێرشی سەربازیی ئەمریکا بۆ سەر ئێران کرد و هۆشداری دا کە "لە حاڵەتی هەر هێرشێکدا، زیانی گەورەتر بەر ئەمریکییەکان دەکەوێت." ئەکرەمی-نیا ڕایگەیاند کە سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هەموو شێوەیەک ئامادەیە بۆ شەڕکردن لەگەڵ دوژمن.

وتەبێژەکە ئاماژەی بە چەند شەپۆلێکی هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە سەرەتای ساڵەوە کرد و گوتی کە حەماس، حیزبوڵای لبنانی، ڕووخانی بەشار ئەسەد لە سوریا و پێشهاتەکانی ناوخۆی وڵات، زەمینەیان بۆ هێرشکردنە سەر خاکی ئێران خۆش کردووە. ناوبراو ڕایگەیاند لە بەرامبەر هێرشێکدا کە لە ٢٨ی شوبات ڕوویدا وەڵامێکی بەهێز درایەوە و لە ٢ی ئاداری ٢٠٢٦دا هێزی ئاسمانیی ئێران ئۆپەرسیۆنی لە کوێت، قەتەر و کوردستانی عێراق ئەنجام دا.

لە لێدوانێکی پێشووتردا، ئەبولفەزل شکارچی، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران جەختی لەوە کردبووەوە کە ئەگەر ئەمریکا دەستوەردان لە تەنگەی هورمزدا بکات "زەبرێکی بەهێزی بەرپەرچدانەوەی بەردەکەوێت" و ڕایگەیاند کە جگە لە کشاندنەوە لە ڕۆژئاوای ئاسیا، هیچ ڕێگەیەکی ڕزگاربوون بۆ ئەمریکا نییە. بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، بەرپرسانی ئەمریکا کە نەیانوویستووە ناویان ئاشکرا بکرێت ڕایانگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپ چاوەڕێ دەکات دوای هەڵبژاردنە ناوەندییەکان هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا دەستپێبکاتەوە.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار