ئابووری

وەزیری نەوتی ئێران موحسین پاکنژاد دەستی لەکار کێشایەوە
سەرۆکایەتی کۆماری ئێران دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری نەوتی پەسەند کرد و حەمید بووەرد بە وەکالەت ئەرکەکەی گرتە دەست.
لە کابینەی حکومەتی ئێراندا گۆڕانکارییەکی گرنگ ڕوویدا. وەزیری نەوت موحسین پاکنژاد لە پۆستەکەی دەستی لەکار کێشایەوە.
جێگری سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە نوسینگەی سەرۆک کۆمار، مەهدی تەباتەبایی ڕایگەیاند کە دەستلەکارکێشانەوەکە لەلایەن سەرۆک کۆمار مەسعود پزیشکیانەوە پەسەند کراوە.
بۆ شوێنی چۆڵبووی وەزارەتی نەوتیش، حەمید بووەرد بە وەکالەت دیاری کرا.
سەرچاوە: Kurdistan24