PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی تەندروستی و وەرزش
تەندروستی و وەرزش

وەزارەتی تەندروستیی ئێران: ساڵانە نزیکەی ١٤٢ هەزار حاڵەتی شێرپەنجە تۆمار دەکرێت
لە ئێران ساڵانە ٣٩٠ بۆ ٤٠٠ حاڵەتی نوێی شێرپەنجە دەبینرێت و تا ساڵی ٢٠٤٠ ڕێژەکە دوو هێندە دەبێت.

وەزارەتی تەندروستیی ئێران: ساڵانە نزیکەی ١٤٢ هەزار حاڵەتی شێرپەنجە تۆمار دەکرێت

لە ئێران ساڵانە ٣٩٠ بۆ ٤٠٠ حاڵەتی نوێی شێرپەنجە دەبینرێت و تا ساڵی ٢٠٤٠ ڕێژەکە دوو هێندە دەبێت.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، ساڵانە لەو وڵاتە نزیکەی ١٤٢ هەزار حاڵەتی شێرپەنجە تۆمار دەکرێت. وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕۆژانە ٣٩٠ بۆ ٤٠٠ حاڵەتی نوێی شێرپەنجە تۆمار دەکرێت و زیاتر لە نیوەی ئەم حاڵەتانە پیاوانن.

لە ژناندا ٢٨٪ی حاڵەتەکانی شێرپەنجە بە شێرپەنجەی مەمک دەستنیشان کراوە. جەخت لەوە کراوەتەوە کە ڕێژەی تووشبوون بە هەندێک جۆری شێرپەنجە بەرەو کەمبوونەوە دەچێت، ئەم دۆخەش تەنها تایبەت نییە بە ئێران و لە سەرانسەری جیهانیشدا دیاردەیەکی هاوشێوە هەیە.

بەپێی پێشبینییەکانی وەزارەتەکە، لە نێوان ساڵانی ٢٠٢٠ بۆ ٢٠٤٠ حاڵەتەکانی شێرپەنجە ١١٥٪ زیاد دەکات؛ لە هەمان ماوەدا پێشبینی دەکرێت ڕێژەی زیادبوونی جیهانی ٦٣٪ بێت. ئەمەش واتای ئەوەیە کە زیادبوونی شێرپەنجە لە ئێران نزیکەی دوو هێندەی تێکڕای جیهانی دەبێت.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار